کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 1/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 2/6/2019، لە ھەولێر ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە سلێمانی، دھۆک و کەرکووک ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت.

Back to top button