زانایان خوێیه‌كی نوێیان به‌رهه‌مهێناوه زیان به ته‌ندروستى ناگه‌یه‌نێت
زانیان خوێیهكیان به‌رهه‌مهێناوه زیان به ته‌ندروستى ناگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زوو خواردنى سوێرى ئه‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆى كێشه‌ى ته‌ندروستى به‌كارى ناهێنن.
ڕۆژنامه‌ى (ده‌یلى مه‌یل)ى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه، تیمێك له زانایانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێكهاته‌یه‌كى نوێى خوێیان به‌رهه‌مهێناوه، ڕێژه‌ى كلۆریدى سۆدیۆمى كه‌مه، چونكه زۆرى كلۆریدى سۆدیۆم ده‌بێته هۆى تێكچوونى ته‌ندروستى، ئه‌و كاسانهى ئه‌و جۆره خوێیه نوێیه‌یان به‌كارهێناوه ئاماژه‌ییان به‌وه كردووه هه‌مان تامى خوێى ئاسایى ده‌دات.
زۆر به‌كارهێنانى خوێ ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن، به‌مه‌ش مرۆڤ تووشى نه‌خۆشى دڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و خوێیه نوێیه كلۆرید كالسیۆم و كلۆرید پۆتاسیۆمى تێدایه ئه‌و دوو مادده زیان به ته‌ندروستى ناگه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت پۆتاسیۆم یارمه‌تى دابه‌زینى فشاری خوێن ده‌دات.