سووده‌كانی سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی بیبه‌ری تون بزانه‌

پزیشكان ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گرنگی به‌خواردنی بیبه‌ری تون ده‌ده‌ن، چونكه‌ پێیانوایه‌ زۆرترین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی بیباری سور به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان لێ نییه‌ با هه‌وڵبده‌ن رابێن له‌سه‌ر خواردنی.

پزیشكان ده‌شڵێن كه‌ بیبه‌ری تون سوودی هه‌یه‌ بۆ فشاری خوێن، هه‌روه‌ها پێكهاتووه‌ له‌ڤیتامینی ئه‌ی و سی و مادده‌یه‌كی تریشی تێدایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی خوێن، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستی دڵ سوودبه‌خشه‌و رێگریش ده‌كات له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ.

له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر خواردنی بیبه‌ری تون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مادده‌یه‌ك له‌مێشكدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ وا له‌مرۆڤ ده‌كات دڵخۆش ببێت، كه‌واته‌ له‌كاتی بێتاقه‌تیدا گرنگی به‌خواردنی بیبه‌ری تون بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش بیت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌یه‌.

 

Back to top button