بە ئاسانترین ڕێگا خۆت لە تامێسك ڕزگاربکە

هەندێک جار بەهۆی سەرما، یان هەواڵێکی کتوپڕ، ترسان یان کۆبوونەوەی ڤایرۆس لەسەر لێو وادەکات تامێسک لەسەر پێستەکە دروست بێت، ئەمەش دۆخێکی زۆر ناخۆش بۆ کەسەکە دروست دەکات و ئازاری هەیە.

کۆمەڵێک ڕێگای ئاسان هەیە بۆ ڕزگاربوون لە تامێسک، لەوانەش:

  1. تەنها بە خستنەسەری پارچەیەک سەهۆڵ بۆ سەر تامێسکەکە وادەکات زوو چاک بێتەوە، بەڵام نابێت سەهۆڵەکە ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر تامێسکەکە، بەڵکو لە پارچە قوماشێک بئاڵێندرێت.
  2. بەکارهێنانی جێڵی ئەلۆڤێرا کاریگەرییەکی باشی هەیە بۆ زوو چاک بوونەوەی تامێسکەکە چونکە دژی ڤایرۆسەکان دەجەنگێت.
  3. خواردنەوەی چای سوس لەکاتێکدا تووشی سەرما و پەتا دەبیت، ئەمەش یارمەتی بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات و ڤایرۆسەکانی تامێسک تێکەشکێنێت.

هەندێک ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن:

  1. بەهیچ شێوەیەک نابێت دەستبدرێت لە تامێسکەکە یان برینار بکرێت چونکە ڤایرۆسەکە بە هەموو چواردەوریدا بڵاودەبێتەوە و دۆخەکە خراپتر دەکات.
  2. لەوکاتانەدا نابێت دەستبدرێت لە دەمەوە و باشترە زوو زوو دەستەکانت بشۆیت و هەوڵبدە لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تردا بەدووربیت.
Back to top button