ریال مەدرید بە فەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار دەست پێکرد

بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پێناو گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمان دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە تیمێک لە بەرپرسانی مێرنگی لە شاری پاریسن لە پێناو گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەم یانەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بڕازیلیەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت یانە فڕەنسیەکە بە هۆی پەیوەندیە باشەکەیان لەگەڵ هاوتا ئیسپانیەکەیان دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوو نێیمار بە فەرمی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

Back to top button