چوار سودی زۆر گرنگی شویت

شویت لەخێزانی کەرەوزییەکانە و زیاتر لە ٢ ھەزار ساڵە بەکاردێت بۆ مەبەستی پزیشکی بەجۆرێک بەکارھاتوە بۆ چارەسەری گرفتەکانی ھەرس و لەدەستدانی حەزی خواردن و ئاوسانی سک و غازات و چارەسەری گرفتەکانی سورێنچک و جگەر.

شویت مادەکانی وەک کالیسیۆم و ڤیتامین ی تێدایە و بەسودە بۆ :

١. پاراستنی تەندروستی ئێسک و رێگری لەتوشبون بەنەرمبونی ئێسک و شاشبونی.

٢. کۆنترۆڵی ئاستی ئەنسۆلین دەکات و گرفتی چەوری سنوردار دەکات و ئاستی ئەنسۆلین رادەگرێت لەتوشبوانی شەکرەدا.

٣. با ناھێڵێ و رێگرە لەکەڵەکەبونی غازات لەریخۆڵەدا و دەریدەکات.

٤. ئازاری ھەوکردنی جومگەکان ناھێڵێت و دژە ھەوکردنی وەک ھەوکردنی رۆماتۆید و ھەوکردنی جومگەکانە.

Back to top button