کۆتا مەرجی پاریس بۆ نەیمار

سەرۆکی یانەی پاریس ساینت جێرمانی فەڕەنسی کۆتا مەرجی بۆ کۆتایی ھێنان بەگرێبەستەکەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی راگەیاند.

رۆژنامەی لو بارزیانی فەڕەنسی ئاشکرای کرد کە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس بڕی بۆندەکەی نەیماری بە 300 ملیۆن یۆرۆ ھەژمارد کردووە.

راپۆرتی رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرۆکی یانە فەڕەنسییەکە رایگەیاندووە ھەر یانەیەک رازییە بەو بڕە پارەیە ئەتوانێت ببێت بە خاوەنی نەیمار.

Back to top button