ئەو خۆراکانەی زیاترین ڕێژەی پڕۆتینی تێدایە
خۆراکەکانمان هەڵبژارد بە گوێرەی ڕێژەی پڕۆتین و هەروەها بە گوێرەی دەست کەوتنی بە نڕخێکی گونجاو
٭٭ شـیر ٭٭ لە ژمە هەرە بەسوودەکانە بۆ تەندروستی لەش بە شێوەیەکی گشتی و هەر بەرداخێك شیر ڕێژەی 8 گرام پڕۆتینی تێدایە ؛
٭٭ باوی ــ بادەم ٭٭ ژەمێکی ئاسان و سووکە بۆ دەستکەوتنی ڕێژەیەك لە پڕۆتین و هەر 25 گرام لە بادەم ڕێژەی 6 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
٭٭ فاسولیای ڕەشی ووشك کراو ٭٭ پڕیەتی لە ڕیشاڵە و ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێن کەم دەکاتەوە و هەر چارەگە پەرداخێك لەو فاسولیایە ڕێژەی 9 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
٭٭ نیسك ٭٭ چەندین سوودی تەندروستی و پڕۆتینی هەیە و هەر چارێکە پەرداخێك نیسك ڕێژەی 13 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
٭٭ ماسی سەلەمۆنی قوتوکراو ٭٭ ماسی قوتوکراوەکان نڕخی گونجاوترە و پڕێەتی لە پڕۆتین و ئۆمیگا 3 و هەر 50 گرام لەو ماسییە بـڕی 13 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
٭٭ نـۆكی ووشك ٭٭ ڕێژەیەکی کەم شەکری هەیە و ڕێژەیەکی زۆری پڕۆتینی لە ناوە و هەر چارێگە پەرداخێك بـڕی 10 گرام پڕۆتێنی تێدایە ،
٭٭ پەنیری تۆفۆ ٭٭ جۆرە بەنیرێکە لە شیری سۆیا درووست دەکرێت و هەر 100 گرام لەو بەنیرە بڕی 10 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
٭٭ کەرەی فستق عەبید ٭٭ جگە لە تامە خۆشەکەی دەوڵەمەندە بە زۆری ڕێژەی پڕۆتین و هەر دوو کەوچك لەو کەرەیە بڕی 7 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
٭٭ لۆبیــا ٭٭ خواردنی ژەمی بەیانیانە و سوودی زۆری هەیە و هەر 3 کەوچك لۆبیا بڕی 10 گرام پڕۆتینی تێدایە ،
هێلکـە ٭٭ یەکێکە لە هەرزانترین و ئاسانترین ژەمە بۆدەستکەوتنی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین و هەر هێلکەیەك بڕی 6 گرام پـڕۆتینی تێدایە ؛
جگە لەوانەش هەندی خۆراکی دیکە هەن کە بڕێکی باش لە پڕۆتینی لەناوە وەکو ” ماسی سەردین ” و ” ماسی تۆنەی قوتوکراو ” و ” ماست ”
سەرچاوە : کەناڵی معرفە