له هه‌ولێر ته‌رمى خێزانێكی پێنج كه‌سی دۆزرایه‌وه
له دوێنێ شه‌وه‌وه له گوندی پیرڕه‌شی نزیك شاری هه‌ولێر، خێزانێكی پێنج كه‌سی په‌نابه‌رى سوورى، به شێوه‌یه‌كى دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كراون، تاكو ئێسته‌یش به‌رپرسانى ته‌ناهى شاره‌كه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ى ڕووداوه‌كه ناخه‌نه‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئامێری ڕه‌ق و به‌رد له كوشتنی ئه‌و خێزانه به‌كارهێنراوه.
لەمبارەوە كاروان خۆشناو، گوته‌بێژی پێشووی پۆلیسی هه‌ولێر، له پێگەی فەرمیی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه: “خێزانه‌كه پێكهاتوون له دایك و باوكێك و دوو كوڕ و كچێك و هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه كوژراون”.
لەمبارەوە ماڵپەڕی کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردووەتەوە: به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی رووداوه‌كه بخاته‌ڕوو، ته‌نیا رایگه‌یاند، “خه‌ڵكێك به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ئه‌گه‌رچی دوای رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه پزیشكی دادوه‌ری، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ورده‌كاری ئه‌و رووداوه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
گوندی پیرڕه‌ش سه‌ر به شاره‌دێی كه‌سنه‌زانی سنووری پارێزگای هه‌ولێره.