کوژراوانی ئاڵۆزیەکانی عێراق لە 31 کەسی تێپەڕاند

 

 

دووایین زانیاریەکان باس لەوە دەکەن بشێوی و ئاڵۆزیەکانی عێراق تا ئێستا 31 کوژراوو 450 برینداری لێ کەوتۆتەوە .

 

هاوکات ڕاگەیاندنە نافەرمیەکان باس لە وە دەکەن کوژراوەکان لە 40 کەسیش تێپەڕ بووە بەڵام حکومەت ئاماری ئەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەکان گیان لە دەست دەدەن ناداتە ڕاگەیاندنەکان .

 

سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە” دەزگای میدیایی خواکوڕک” لەم بارەوە دەڵێت ، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە جل و بەرگی کارمەندانی نەخۆشخانەدا ، کۆنترۆڵی نەخۆشخانەکان دەکەن و ئەو بریندارانەی لە خۆپیشاندانەکاندا زۆر چالاک بوون ڕاپێچی زیندان دەکەن .

 

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئیستاش شەقامەکانی بەغدا بە بە زرێپۆس و چەکی نیوە قورس کۆنترۆڵ دەکرێت .

 

Back to top button