راگه‌یاندراوێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
لەم راگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی هەولێردا کە باس لە چۆنیەتی تاوانەکەی شەوی ڕابردووی گووندی پیر ڕەش لە شاری هەولیر دەکات ، توانیویانە تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له نزیک گوندی (پیرڕه‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه دۆزراونه‌وه که به گولله کوژرابوون.
دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی “به‌ڵگه‌ی تاوان” له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که ده‌ستنیشان بکرێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فریدون کریم رمضان) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان، که ئه‌م خێزانه کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
تاوانبار (فریدون کریم رمضان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به گولله کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
٢٠١٩/١٠/٤