له ئێرانیش خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك خۆپیشاندان له چه‌ند پارێزگایه‌كی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستی پێكرد، خۆپیشانده‌ران رایده‌گه‌یێنن كه ئێران ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌دات بۆیه ده‌مانه‌وێت له خاكی عێراق بچنه ده‌ره‌وه هێشتان كلپه‌ی ئاگری خۆپیشاندانه‌كانی عێراق گڕ ده‌گرێت رۆژانه خۆپیشانده‌ران ده‌كوژرێن، له ئێران خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد.
به پێی هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌ك دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕؤ له پارێزگای كه‌هكیلۆیه بۆیه‌ر ئه‌حمه‌دی وڵاتی ئێران به سه‌دان كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به تایبه‌ت كه خه‌لكی ئه‌و ناوچه‌یه رووبه‌رووی نه‌خۆشی ئایدز بوونه‌وه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته شه‌ش سه‌د كه‌س دووچاری نه‌خۆشی ئایدز بونه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه زانراوبێت.
هه‌روه‌ها میداكیانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاندووه له گوندی كه‌لهای سنوری پارێزگاكه زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه كه شه‌ش سه‌د كه‌سه دووچاری نه‌خۆشی كوشنده‌ی ئایدز بوونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك ناره‌زایه‌تیه‌ك كه پێیان وایه حكومه‌ت له پشت هۆكاره‌كه‌وه‌بێت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن له‌و پارێزگایه سودی ژیان نه‌ماوه خه‌لكی به خێرای سنوره‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌جێده‌هێلن.