جیاوازی سەرسورهێنەر لەنێوان خانمان و پیاواندا
خواكوڕك
-گوفتگۆ و دەمەتەقێ
خانمان ئارەزوی كۆبونەوە و دانیشتن و قسەكردن لەگەڵ هاورێیانیان دەكەن بۆ بەسەر بردنی كات، بەڵام پیاوان پێیان وایە ئەمە بەفیڕۆدانی كاتە بابەتەكانی نیو خانمان ھیچ شتێكی گرنگی تێدا باس ناكرێت .
-ماوەی بازاركردن و شتكڕین
خانمان زۆر ئارەزوی بازاڕكردن دەكەن و درەنگتر بێزار دەبن لەگەڕان بەدوای ئەو شتەی پێویستیانە بۆ ئەوەی بیكڕن یان بۆ كاتێكی درێژ تەنھا سەیری شتەكان بكەن و ھیچ نەكڕن ،لەكاتێكدا بەشێكی زۆری پیاوان لەكاتی كڕینی كەلوپەل ڕاستەوخۆ ڕودەكەنە ئەو شوێنەی بابەتەكەی هەیە و ئارەزوی گەڕان ناكەن خێرا لە كرین و ئاسان ھەڵدەبژێرن .
-گێرانەوە و باسكرد
خانمان ئەگەر بیانەوێت بابەتێك باس بكەن ،سەرەتا لەبابەتی لاوەكیەوە دەستپێدەكەن زۆر نرم و نیان زۆر بە وردی دینە گۆ دواتر دەچنە سەرباسكردنی بابەتە سەرەكیەكە و زۆر بە روونی ئەو ئامانجە دەپێكن كە مەبەستیانە بەڵام پیاوان ڕاستەوخۆ ئەوەی دەیانەوێت باسی دەكەن وداوای دەكەن بەبێ رەچاوكردنی ئامادەكاری پێشوەختە .