سەرۆكی حكومەت: كەرتی خوێندنی باڵا زامنی ئابوورییەكی بەهێز و كۆمەڵگەیەكی سەقامگیرە
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ رێورەسمی دەرچوانی 38ەمین خولی زانكۆی سەلاحەدین بۆ پێنج هەزار قوتابی بەڕێوەچوو, مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری رێوڕەسمەكەی كرد و لە وتارێكدا رایگەیاند لە كارنامەی كابینەی نۆیەم، پەروەردە و خوێندنی باڵا گرنگی تایبەتیان پێدراوە، ئەو كەرتانەش زامنی ئابوورییەكی بەهێز و كۆمەڵگەیەكی سەقامگیرە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە وتارێكدا كە لە رێورەسمەكە پێشكەشی كرد و سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران كرد كە رۆڵیان لە پێگەیاندن ئەو قوتابییانە هەبووە, هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد، كە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری گیانی خۆیان بەخت كردووە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیشی كردەوە، گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی دەدەن و پشتیوانی لە توێژەرە سەركەوتووەكانی زانكۆ دەكەن.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیشی كردەوە، گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی دەدەن و پشتیوانی لە توێژەرە سەركەوتووەكانی زانكۆ دەكەن.
هەروەها سەرۆكی حكومەت پەیوەست بە پەرەپێدان بەو كەرتە رایگەیاند، زانكۆكان باشتر ئامادە دەكەن بۆ ئەوەی توێژینەوە زانستییەكانیان ببەسترێنەوە بە چارەسەركردنی پرسەكانی هەرێمی كوردستان و پەرە بە پرۆگرامەكانی خوێندن بدەن و لە سیستەمە پێشكەوتووەكانی جیهان نزیك بكەنەوە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر ئاستی كارامەیی و لێهاتوویی دەرچووان دەبێت.
باسی لەوەشكرد، بۆ یەكەمجار ئەمساڵ توانرا 96% دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان وەربگیرێن و كرێی خوێندن بە 45% كەمبكەینەوە لە خوێندنی پارالێل.
هاوكات پەیامێكی ئاراستەی دەرچووان كرد و رایگەیاند، پرۆسەی فێربوون لێرەدا كۆتایی نایەت و دەبێت بەردەوام بن لە پەرەپێدان تواناكانتان و بڕواشتان بە تواناكانتان هەبێت.