ئه‌و شه‌ش هۆكاره‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر ئێشه‌

1. كەسایەتی مرۆڤ: هەندێك سیفەتی مرۆڤ وەك ئەو كەسانەی كە ڕەقن لە مامەڵە كردن یان ئەو كەسانەی كە زۆر كات بێدەنگن و خۆیان دەپارێزن لە تێكەڵ بوون بە كۆمەڵگە یان ئەو كەسانەی كە خوو دەگرن بە شتێكەوە كە هەموو بیریان داگیر دەكات ئەگەری توشبوونیان بە سەرئێشە زیاترە.

2. جۆرێك لە سەرئێشە هەیە كە بەهۆی شكاندنی رۆتینی ڕۆژانەوەیە، بۆیە وا باشترە كە لە كاتی پشووی هەفتانەدا كاتی نووستنیان نەگۆڕن یاخود زیاتری نەكەن، زیاتر هەست بە ئارامی دەكەن و دە‌حەسێنەوە ئەگەر لە كاتی پشووەكاندا تاوەكو كاتی نیوەرۆ نەخەون.

3. وشكبوونەوە:

4. نەخواردنی ژەمە خۆراكە سەرەكییەكان: ئەشێ زۆرتان هەندێ كات سەرقاڵ بن، بەڵام برسێتی هۆیەكی باوی سەرئێشەیە.

5. كافەیین كە لە قاوەدا هەیە: برێكی كەم یارمەتی سەرئێشە دەدات، بەڵام زۆر خواردنەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی، ئەگەر دەزانی زۆر كات ئێشی سەرت هەیەو قاوەش زۆر دەخۆیتەوە ئەوا هەوڵ بدە وردە وردە كەمی بكەیتەوە تا دەگاتە هەفتەی دوو جار.

6. ناچاڵاكی و سستی: توێژینەوەیەكی نوێ لە وڵاتی سوید ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ئەو كەسانەی چاڵاكن كەمتر تووشی سەرئێشە دەبن.

 

Back to top button