بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به‌ باوكی مێسییه‌وه‌ كردووه‌

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له‌ ئیسپانیا رایانگه‌یاند، كارگێڕی یانه‌ی بارسێلۆنا دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان، لیۆنێل مێسی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوودا، ته‌مه‌نی مێسی ده‌بێته‌ 33 ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانی بارسا ده‌یانه‌وێ گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ كه‌ له‌ هاوینی 2012 كۆتاییدێت بۆ چه‌ندین ساڵی دیكه‌ درێژ بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگه‌یاند “كارگێڕی بارسا په‌یوه‌ندی به‌ باوكی لیۆنێل مێسییه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی نوێ بكه‌نه‌وه‌”.

لیۆنێل مێسی

ئه‌گه‌ر مێسی و بارسا ئه‌م گرێبه‌سته‌ نوێیه‌ واژۆ بكه‌ن، ده‌بێته‌ نۆیه‌مین جار گرێبه‌تسی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ بكرێته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی سه‌رخراوه‌ بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌ی روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مێسی مه‌رجێكی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌یدا هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ساڵێك به‌ر له‌ ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، واته‌ له‌ هاوینی 2020دا مێسی ده‌توانێت ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بۆیه‌ وه‌ك مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی ده‌كات، به‌رپرسانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی ده‌یانه‌وێت به‌ زووترین كات مێسی و باوكی به‌وه‌ رازی بكه‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ نوێ بكه‌نه‌وه‌.

Back to top button