كه‌شناسی: سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. شه‌پۆلێكى به‌فر و باران ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌، سبەى چوارشەممە كاریگه‌ریی نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ دەبێتەوە.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆى سبه‌ى، سەرەتا لەسەر ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک بارانبارین دەست پێدەکات، پاشان لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران دەبارێت، ڕۆژى پێنجشەممە تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریى ئەم شەپۆله‌.

كه‌شناسی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ڕۆژى هه‌ینى بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت، ڕۆژى شه‌ممه‌ كۆتایی به‌م شه‌پۆله‌ باران و به‌فره‌ دێت.

ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌ى كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان:

Image may contain: text

 

 

Back to top button