مەرەح جەبر : بە جوانیەکەم پشتی نەشتەرگەری جوانکاریم شکاندووە
هونەرمەندێكی سوری رەتیدەكاتەوە نەشتەرگەری جوانکاری کردبێت و دەڵێت جوانیەکەم تەواو سرووشتییە.
مەرەح جەبر لە دیمانەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، من هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە و بە جوانیەکەم پشتی نەشتەرگەری جوانکاریم شکاندووە.
باسیلەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی زۆر بچوکتر دەردەکەوم لە تەمەنی خۆم زۆرکەس باوەڕ بەوە ناکات کە نەشتەرگەریم نەکردبێت.
مەرەح لە دایکبووی ١٩٦٨ە و یەکێکە لە هونەرمەندە سوریە بەناوبانگەکان کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە کاری هونەری دەکات و دواین کاری بەشداریکردن بوو لە درامای (عندما تشیخ الژئاب) کە لە ساڵی ٢٠١٩ بەرهەم هێندرا.