ریال مه‌درید واز له یاریگای بێرنابیۆ دێنێت و یاریگای (مترۆ بۆلیتانۆ) ده‌كاته ماڵ
خواكوڕك
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له یاریگای خۆی به‌ناوی (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌یه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له‌هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات، كه فلۆرێنتینۆ پێریزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نزیك بۆته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك تاوه‌كو یانه شاهانه‌كه بتوانێت یاریگا نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ به‌كاربێنێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، به‌پێی بۆنده‌كه هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌توانن له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كاندا به‌رامبه‌ر پلیتێكی هه‌رزانتر و به‌بێ سنوور دانان بۆ ژماره‌ی هاتن به‌شداری له یاریه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید بكه‌ن.