ڕۆژە تەواونەکراوەکەی ئیقبال پور و دانایی فەڕ!
سیستمی لا مه‌ركه‌زی چییه؟ بۆچی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له سلێمانی جێبه‌جێی بكات؟
سلێمانی هیچ ده‌رامه‌تێكی گه‌وره و بارزی نییه كه مووچه‌ی خۆی پێ دابین بكات. ته‌نیا ئه‌گه‌ر بچێته‌وه سه‌ر عێراق (به‌غداد لە ڕقی هه‌ولێر!) مووچه‌ی مۆزه‌فه‌كانی بۆ ده‌دات، پێشتریش به‌غداد مووچه‌ی مۆزه‌فه‌كانی بن ده‌ستی داعشی ده‌نارد، به‌س ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی نه‌ده‌نارد. چه‌ندین جاریش به یه‌كێتی وتبوو(خۆتان له هه‌ولێر جیا بكه‌نه‌وه هی ئێوه‌ش ده‌ده‌ین!) جا ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ست و پێی یه‌كێتی به‌ستووه كه ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرێت، سیستمه نیمچە مه‌ركه‌زییه‌كه‌ی هه‌رێمه.
هه‌ر جۆره شۆڕبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات له سیستمی ناوه‌ندییه‌وه بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كان، ده‌شێت جۆرێك له لامه‌ركه‌زیی ئیداری لێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش شێوه‌ی زۆره، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تۆ تێی بگه‌یت، ئێمه ساده‌ی ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ر ئێستا له سلێمانی، نه‌ك سیستمی لا مه‌ركه‌زی ئیداری، به‌ڵكو سیستمێكی زۆر به‌رفراوانتر له لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیشیان تێپه‌ڕاندووه. هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێت بۆ هیچ بڕیارێك ناگه‌رێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و خۆیان فه‌رمانڕه‌وای موتڵه‌قی خۆیانن!
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ته‌نیا سیستمی لا مه‌ركه‌زی داراییه نه‌ك ئیداری! واته كورت و پوخت (تۆزێك گازمان لە چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه، ده‌یده‌ینه به‌غداد، ئه‌وانیش مووچه‌ی سلێمانیمان ده‌ده‌نێ. جا حكومه‌تی هه‌رێم پێی خۆش بێت یان نا). ئه‌مه ڕه‌نگه له‌لایه‌ن به‌شێك له خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ بكرێت، به‌ڵام ته‌واوی شۆرش و شه‌هید و شكۆی یه‌كێتی زه‌ڕبی سفر ده‌كاته‌وه!
مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شۆڕشه‌ی كردیان، بۆ ئه‌وه‌بوو معاش بده‌ن به مۆزه‌فه‌كانی سلێمانی؟ چما سه‌دام باشتر نه‌یده‌دا؟
جا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له لامه‌ركه‌زی تێ‌بگه‌یت، ده‌شێت سیستمی لا مه‌ركه‌زی لە یه‌ك وه‌زاره‌تدا جێبه‌جێ بكرێت. بۆ نمونه وه‌زیری په‌روه‌رده، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بداته به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارێك. وه‌زیری ناوخۆ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی شۆڕ بكاته‌وه بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس. به‌ڵام ده‌شێت ئه‌مه ته‌نیا لامه‌ركه‌زی ئیداری بێت و هه‌ر ئێستاش ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی، له بن ده‌ستی یه‌كێتی و به‌ڕێوبه‌ره‌گشتییه‌كانی خۆیدایه. ئێوه باش ده‌زانن سلێمانی و هه‌ولێر به زۆر پێكه‌وه لكێنراون و حاكمه‌كانی یه‌كێتیش ده‌زانن كه ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دوو ئیداره‌ییه‌كه‌ی جاران و دروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی خۆیان. بۆیه له بری دوو ئیداره‌یی، په‌نایان بۆ دوو گیرفانیی بردووه، ئه‌مه‌ش پاداشتێكی ئێرانه بۆیان، خۆشیان ده‌زانن له‌سه‌ر چی؟!
له سیستمی لا مه‌ركه‌زیدا، فه‌رمانداره خۆجێییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی سامان و ده‌رامه‌تی شار و یه‌كه لامه‌ركه‌زییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ده‌ست و حكومه‌تی ناوه‌ند(هه‌ولێر) ته‌نیا چاودێرێك ده‌بێت به‌سه‌ر حكومه‌تی خۆجێییه‌وه. واته لێره‌دا حكومه‌ته لامه‌رکە‌زه‌كه، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و نیزامه به‌ڕێوه ده‌چێت كه له مه‌ركه‌ز هه‌یه، یانی سلێمانیش هه‌ر یاساكانی ئه‌و په‌رله‌مانه و ڕێنماییه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته جێبه‌جێ ده‌كات كه له هه‌ولێره. ئه‌م سیستمه جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراڵیدا ئه‌وه‌یه كه له‌فیدراڵیدا، شكڵی نیزام له حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كه‌شدا ده‌گۆرێت. واته ناوچه فیدراڵه‌كه، خاوه‌نی په‌رله‌مان و ده‌زگای دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، كه ئه‌مه له سیستمی لامه‌ركه‌زیدا نییه. یانی ئه‌گه‌ر سلێمانی بكرێته سیستمی لا مه‌ركه‌زی، ته‌نیا شتێك كه ده‌گۆڕدرێت ئه‌وه‌یه: ئێستا به شێوه‌ی نافه‌ڕمی پاره و سامانی سلێمانی ناگێڕنه‌وه بۆ هه‌ولێر، له مه‌ودوا به فه‌ڕمی نایگێڕنه‌وه.
وڵاتان بۆچی لامه‌ركه‌زی بۆ هه‌ندێ شوێن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن؟
له دنیادا ده‌وڵه‌ته‌كان به هۆی جیاوازی جوگرافیی، جیاوازی مه‌زهه‌بی، جیاوازی ئاینی، جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد، په‌نا بۆ سیستمی لامه‌ركه‌زی ده‌به‌ن. زۆربه‌ی كاتیش شارێك یان ناوچه‌یه‌ك گوشار ده‌كات سیستمی لامه‌ركه‌زی تێدا په‌یڕه‌و بكرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه داهات و سامانێكی زۆری تێدایه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به‌شی نه‌كات و گه‌شه به ناوچه‌كه‌ی خۆی بدات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات و ماركێتینگی گه‌وره‌ی بۆ كردووه لای خه‌ڵكی، (پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی پێشووی تاقمێکە!) ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، حه‌سه‌نی دانایی فه‌ڕ، سه‌فیری پێشووی ئێران له به‌غداد كه سه‌ر به سوپای پاسدارانه و ئێستا به‌رپرسی ژووری په‌ره‌پێدانی ئابووری نێوان عێراق و ئێرانه. له‌گه‌ڵ (نوبه‌خت مه‌سكه‌رییان) به‌رپرسی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محەمەد عه‌للاوی هاتبوونه به‌غداد، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا دۆسێی سیستمی لامه‌ركه‌زیی سلێمانیشیان لای به‌رهه‌م ساڵح جوڵاندبووەوە. نزیكه‌ی ده ڕۆژێك پێش ئێستاش، هه‌مان ئه‌م كه‌سانه بۆ چاره‌نووسی كابینه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی هاتبوونه‌وه به‌غداد و له وێوه هاتبوونه كه‌لار و (ئیقبال پوور) چاوەڕێی كردبوون و دواتر پێكەوە له‌گه‌ڵ باڵی ده‌ستڕ ۆشتووی یه‌كێتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریان كردووه و پرسی لامه‌ركه‌زییه‌كه‌ی سلێمانییان له‌گه‌ڵ هێناوه‌ته‌وه به‌ر باس! بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ركرده‌كانی پێشووی یه‌كێتی(مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هتد) ناڕازی بوون، بۆیه لاهوری شێخ جه‌نگی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتوون كه ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زی سلێمانی جێبه‌جێ بكرێت، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ حیزبێكی سیاسی له هه‌ولێر دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و لا مه‌ركه‌زییه‌ی به كۆتایی هاتنی یه‌كێتی زانیوه له زۆنی زه‌رد!