كه‌شناسی هه‌رێم: لە ھەندێك ناوچەی هه‌رێمی كوردستان باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.