لویز سوارێز لە پێناو یوڤێنتوسدا، گەورەترین ئۆفەری یانەیەکتری ڕەت کردۆتەوە

لویس سوارێز لە پێناو پەیوەندی کردن بە یانەی یوڤێنتووسەوە، پارەی بەلاوە ناوە مووچەیەکی بەرزی لە یانەیەکیترەوە ڕەت کردۆتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی پیسپانی، یانەی ئینتەر میامی ئەمریک ئۆفەرێکی نایابی پێشکەش بە گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە کردووە، کە وەک بە قایل بوونی، دەیکات بە خاوەنی بەرزترین مووچە لە خولی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، میامی کە دێڤید بێکهام خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانی دەکات و لەم هاوینەدا توانی بیلیز ماتوێدی و گۆنزالۆ هیگواین بگوازێتوە، دەستپێشخەرییەکی بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە خستۆتە بەردەم سوارێز، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردۆتەوە و پێوەندی کردنی بە خانمە پیرەکە و مانەوەی لە ئەرووپا هەڵبژاردووە.

بۆ زانین، سوارێز بارسێلۆنای جێ هێشتووە و هەر دوێنش سەرچاوەکان لە ئیتاڵیاوە هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە هێرشبەرەکە بە سەرکەوتووی تاقی کردنەوەی زمانی ئیتاڵی بۆ ئاستی B تێپەڕاندووە تا ڕێکارەکانی گواستنەوەکەی بۆ یوڤی یەکلایی بکاتەوە.

Back to top button