عێراق بڕیاریداوه 8 ملیۆن ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له وڵاتی چین بكڕێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق زۆرترین رێژه‌ی تووشبوون و گیان له ده‌ستدانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆماركردووه و رۆژانه‌ش هه‌زاران كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، له ئێستادا حكومه‌تی فیدرالی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ كڕینی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه كه حكومه‌ت بڕیاری كڕینی اكسینی دژ به كۆرۆنای له وڵاتی چین داوه‌و بڕیاریشه له قۆناغی یه‌كه‌مدا 8 ملیۆن ڤاكسین بكڕێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه فارس بريفكانى، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی له پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پسپۆرانی عێراق گەشتوینەتە ئەو بڕیارەی ڤاکسینە چينيیه‌کە بەکاربهێنن و پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو ڤاکسینە بدەن.
هه‌روه‌ها چیمه‌ن ته‌ها، بەڕێوەبەری گشتی خۆپارێزی لە وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاندووه كه کڕینی ڤاکسین بابەتێکە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه هەیە و حکومەتی فیدراڵ دەبێت ڤاکسینەکە بکرێت و ئەوان ناتوانین سەربەخۆ ڤاکسین بکڕن. وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ڤاكسینی كڕی ده‌بێت به پێی ده‌ستور پشكی هه‌رێمی كوردستان بدات.
پسپۆرانی چین پێشتر ئاشكرایان كردبوو كه ڤاكسینه‌كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته دوو جار به‌كار ده‌هێندرێت و كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازی ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاندووه كه تێچووی هه‌ردوو جاره‌كه 10 دۆلار له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.