ماكرۆن پێویسته سه‌رۆكی بیلا رووسیا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت
ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی جۆرناڵ دو دیمانش كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه رای خۆی ده‌ربڕی كه پێویسته ئه‌لكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووس ئاره‌زوومه‌ندانه پۆسته‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت.
ماكرۆن گوتیشی ئه‌مه كێشه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌و ده‌سته‌ڵاتێكی سهركۆتكارییهو لۆجیكی دیموكراسی په‌سه‌ند ناكات و هه‌وڵده‌ده‌ین به زه‌بری هێز بمێنێته‌وه. بۆیه ئاشكرایه ده‌بێت لۆكاشینكۆ واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
ماكرۆن سه‌رسوڕمانی خۆی به‌رانبه‌ر به بوێری خه‌ڵكی بیلاڕووس ده‌ربڕی كه به‌شدارییان له ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كاندا كردووه‌و ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌رك به‌و مه‌ترسییانه ده‌كه‌ن كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا دووچاریان ده‌بنه‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دیموكراسی ببووژێننه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و وڵاته سه‌ركوت كراوه.