لەشەق زیاتر بەغدا چی تری پێدەبێت بۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی كوردستان؟
رێكان سەباح
ئەوەی لێرەدا شایانی هەڵوێستە لەسەر كردنە، ئەویە هەندێك هێزی سیاسی كوردستان بەرووت و قوتی چونەتە ناو ئامانجە سیاسیەكانی بەغدا بەنیازی ئەوەی ئەگەر پارتی لەناو ببەن، ئیتر ئەوان دەبنە خاوەن كوردستان، كە خۆشیان گاڵتەیان بەم جۆڕ بیركردنەوەی خۆیان دێت، ئاخر بەغدا نیازی مەركەزیەتێكی دیكتاتۆریەتی شیعە، و لە بەغداوەش دەستیان پێكردووە، بە چەسپاندنی ئەو دەسەڵاتە، بەناوی گروپاتی جۆڕاو جۆڕ میلیشیا لە ئێستادا رەنگی ئەو دەسەڵاتە لە بەغدا دەچەسپێنن، وەكو تەقاندنەوەی ئەو خەتە جیاوازانەی لەگەڵ فكری شیعی، بەراوردی شارەكانی كوردستان بە شارەكانی عێراق، جیاوازیەكی ئەوەندە زۆری هەیە، كە ئێستا بۆتە بابەتی گەرمی تورەگەكەی مام عوسمانە، هەرچی گەندەڵی هەیە لەو عێراقە دەخرێتە ناو تورەگەكەی هەرێم، ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەیە، ئەزموونی حكومرانی (هەرێم) سەد ساڵ لەپێشەوەی عێراقە، بەڵام كە بابەت دێتە سەر هەڵوەشاندنەوەی (هەرێم) یەك شت دێتە بەرچاو، ئەویش ئەوەیە، ئەرێ بەغدا دەبێت چی بۆ كوردستان بهێنێت، جگە لە شەقوەشاندن، ئاخر ئەزموونی ئەمن و مخاراتەكانی عێراق و سەربازەكانی عێراق لە كوردستاندا( شەقوەشاندن) گەنجانی كوردستان لەناو شارەكان چی تربوو؟
هەر ئێستا زۆر كەس هەیە كە ئەم نووسینە دەخوێنێتەوە، راستەوخۆ بابەتی مووچە دەهێنێتە پێش هەموو شت، بەڵام لەبنەرەتدا تێگەیشتن بۆ مووچە تەنها لە روانگەی ( ئەو قەیرانەوە دێت كە بێ پارەیە)نەك برسی، لەكوردستاندا هێشتا قۆناغی برسیەتی وەك ئەوەی میدیا باسی دەكات رووی نەداوە، بەڵام بێ پارەی و دابەزینی كوالێتی ژیان لە مووچەی سی رۆژ جارێك دا دابەزیوە، ئەوەش تاوانی ( هەرێمی كوردستان نیە) بەڵكو نیازی رووخانی بەغدا بوو، كە بێ گەرانەوە بۆ هیچ دەقێكی یاسایی و دەستووری بەیاسای دارستانی میلیشیا سەڕبرەكان، گەلی كوردستانی خستە ژێر باڵی برینی مووچە و بودجە، ئەوەی كە تا ئێستا لەوە تێنگەیشتووە، بڕینی مووچە و بودجە پێش ئەوەی نەهامەتی خەڵك بێت هەوڵی رووخانی دەسەڵاتی هەرێمە، ئەوە هیچ كات لەوە تێناگات رووخانی هەرێم بەمانای گەرانەوە مووچە نیە، ئاخر خۆ بەغدا ئەوەندەش خەیاڵخۆش و ساویلكە نیە وەك بەشێك لە حزبەكانی كوردستان كە بێت مووچەی (ملیۆنێك و دووسەد هەزار) مووچەخۆر بدات، لە باشترین حاڵەتدا مووچە 200 یان 300 هەزار مووچەخۆر دەدات، ئەگەر ئەوە مووچەخۆڕ بێت، كە لەوانە ئێستا بەشێك لەو خەڵكە ئاراستەكراوە بلێت بەلێ بەسە ئەوەندە، دەی حكومەت مووچە ئەوانە نەك لە سی رۆژدا بەڵكو لە 20 رۆژدا بدات، ئەوەی بەغدا پێیەتی بۆ كوردستان جگە لە شەق بۆ بناگوێی گەنجانی كورد لەدوای رووخانی هەرێم چاوەروانی هیچی تر نەبن، چونكە ئەوان لەناوچەكانی خۆشیاندا هەر ئەوە دەكەن دەی لە كوردستاندا چۆن ئەوە ناكەن؟