ئێران ھەڕەشەی لێدانی ئیسرائیل دەكات

سەرۆکی دەستەی ھێزەكانی ئێران ، جنڕاڵ محەمەد باقری ، ڕایگەیاند ، ئەوەی دواجار لەباشووری ئیسرائیل ڕوویداوە و ئەوەی لەئایندەدا دژی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ڕوودەدات ،لە لایەن ئێرانەوە درێژەی دەبێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ئاسایشی ئیسرائیل سەردانی واشنتۆن بكات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئێرانەوە.

باقری ڕایگەیاند:” دەبێت ئیسرائیل دڵنیابێت لەوەی کە بەردەوام لە ھەمبەر ھێرشەكانی سوریا و ئەوەی بەرامبەر کەشتیەکان لە دەریادا دەیكات لە لایەن ئێرانەوە وەڵامی ڕوون و ئاشکرای بەدوادا دەبێت.”

 

س: ئه‌لجه‌زيره‌

Back to top button