٢٣٠٠ موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە گروپە فەلەستینییەکان لە شەش ڕۆژی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە 2300 ڕۆکێتیان لە کەرتی غەزەوە ئاڕاستەی ناو شارەکانی ئیسرائیل كردووە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا رايگه‌ياند:” سیستەمی بەرگری ئاسمانی دۆمی ئاسنین رێگری لە نزیکەی 1000 موشەک کردووە،”

ئەوەش زیاد دەکات شەوی ڕابردوو، فەلەستینییەکان لە ناوچەکانی ئەسقەلان، ئەسسود و بیر ئەلسەبا، تۆپبارانی چڕی ئەو ناوچانەیان ئەنجام دا، کە زیانێکی زۆری بە ناوچەی پیشەسازی لە عەسود گەیاند.”

 

سه‌رچاوه‌ : ئه‌ره‌بيك ئارتى arabic.rt

Back to top button