نهجات عهلى: بە فەرمانی “سەرۆك بارزانی” يهكهى 80 دەخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

فەرماندەی یەکەی ھەشتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دهڵێ، دوای فەرمانی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی یەکەی ھەشتا بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە دەستمان بە ھەنگاوی کردەیی کردووە و چەند لیوایەکمان دروست کردووە و سەرجەم ھێزەکان دەکرێنە لیوا و دهخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
نەجات عەلی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاندووه، دوای فەرمانی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی یەکەی ھەشتا بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە دەستمان بە ھەنگاوی کردەیی کردووە و ئێستا خەریکی ئەوەین یەکەی ھەشتا بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوسراو بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین بۆ جێبەجێکردنی کارەکە.
نەجات عەلی گوتووشیهتى، ئێمە دەستمان بە ھەنگاوی کردەیی کردووە و ھەموو ھێزەکان لەشێوەی لیوا رێکدەخرێنەوە و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەئێستاشدا چەند لیوایەک دروست کراون و تەنھا ماوە نوسراوی خستنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بکەین و ئاراستەی وەزارەتی بکەین.
فەرماندەی یەکەی ھەشتای ھێزی پێشمەرگە دهشڵێ، کواستنەوەی یەکەی ھەشتا بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیش ھەیە رەزامەندی دەربڕێت.
نەجات عەلی باسی لەوەشکردووه، دیار نیە ھەمووی دەبێتە چەند لیوا، چونکە بەپێی میلاک دەبێت کە چەندە و دەبێتە چەند لیوا، بەڵام ھەمووی دەکرێتە لیوا ،بەڵام ئاگاداری یەکەی 70 نین و بڕواناکەم جارێ ئەوان ھەنگاویان نابێت.