کەشناسی : پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ی راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌ پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

چوارشه‌مه‌ 11-8-2021
هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 40 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 43 پله‌.

پێنجشه‌مه‌ 12-8-2021
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

Back to top button