وەزیری سامانە سرووشتییەکان : نرخی لیترێک بەنزین له ههرێمى كوردستان دەبێتە 650 دینار
وەزیری سامانە سرووشتییەکانى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، “لە هەفتەی داهاتووەوە بەنزین کوالێتیی باش دەبێت و هەرزانیش دەبێت”.
کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە رووداوی راگەیاندووه، لە 23ی ئابەوە بڕێک بەنزین لە بەغداوە دێت، “ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزین باش ببێت و نرخەکەشی دەبێتە 650 دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت”.