وەزیرى سامانە سرووشتییەکان: لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین لەسەر هاوردەکردنى بەنزین و نەوتى سپى
فەرمانگەى میدیا و زانیارى، گفتوگۆیەکى وردى لەسەر کێشەکانى بەنزین و نەوتى سپى و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا لە ڕووى نەوت و گازەوە لەگەڵ دکتۆر کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام داوە کە لێرەدا سەرنجتانى بۆ ڕادەکێشین:
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ـ لەم ماوه‌یه‌ی له وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌كاربوون، تا چه‌ند له ئه‌دای كاركردنتان ڕازین؟
ـ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: بنه‌مای ئه‌م كابینه‌یه واته كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له چاكسازی، شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ری، بە مەبەستى خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتنی زیاتر. هەر لەم چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی داناوه بەوەى کە هه‌ر وه‌زاره‌تێك به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵات و پسپۆری خۆی ده‌توانێت به‌شدار بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی سه‌ره‌وه و ئامانجی كۆی گشتی كابینه‌ی نۆیه‌میش هەر ئەمەیه.
به‌نده كه زیاتر لە حه‌وت مانگە ده‌ستم به خزمه‌تکردن لە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كردووه، خۆشبەختانە کارى زۆرمان لە بوارى چاكسازی و گۆڕانكاریی پێویست کردووە و ئه‌و گۆڕانكارییەش ده‌كه‌وێته ناو ستراتیژییه‌كی گه‌وره‌تر، چونکە ده‌توانین سامانی ئه‌م وڵاته به باشترین شێوه و ڕێگه سوودی لێ ببینین، بۆ دوو ئامانجى سەرەکى:
یه‌كه‌م: خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان
دووه‌م: بهبازاڕكردن و فرۆشتنی بەرهەمەکانمان به ده‌ره‌وه و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی.
ستراتیژییەکی دیکەى به‌نده وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، پێشكه‌وتنی وهزارهتهکەیە له‌سه‌ر بنەماى پسپۆڕی نه‌وت و گاز و كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر تێچووی به‌رهه‌می نه‌وت و گاز و دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌كی دیار و ئه‌مین و پیشه‌یی و له ژێر ده‌ستووری عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق. نه‌وت، بابه‌تێكه له ناو ئه‌م ده‌ستووره، به‌نده‌یش وه‌ك پێویست هه‌وڵ ده‌دەم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ستراتیژییه‌كی هاوبه‌ش، كه دادپه‌روه‌رییه‌كی ته‌واو و بنه‌ما نهگۆڕەكانی تێدا بێت كه یه‌ده‌گمان چه‌نده و هی عێراق چه‌نده و ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم چه‌نده و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چ شتێك هه‌یه له بابه‌تی وزه و توانای دارایی و توانای ئابووری و پلانی گه‌شه‌پێدان چۆن دەچێتە پێشەوە.. ئه‌مانه هه‌مووی له‌ناو ستراتیژیه‌تی سامانه سروشتییه‌كانن.
ـ پلان و ستراتیژیی كاركردنتان چۆنه؟
ـ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: ئێمه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان هه‌یه:
یه‌كه‌م: دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته.
دووه‌م: به‌رهه‌مهێنانیه‌تی.
ئەمەش دەبێت به شێوه‌یه‌ك بێت کە ڕێزگرتنی ژینگه‌ی تێدا بێت، هاوكات داهاته‌كه‌ی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ توانای به‌رهه‌مهێنان، كه ستراتیژییه‌كی باشیان پێویسته. ئێستا سەرقاڵى دانانى هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تین و له زووه‌وه کارمان لەسەرى کردووە و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان ڕەزامهندی له‌سه‌ر دراوه. پلانی ناوخۆی وه‌زاره‌تمان لەم ڕوەوە، دانانى هه‌یكه‌لێكی وه‌زاریی ـ پیشه‌ییه كه بتوانین زانیاری له نێو هه‌رێمی كوردستان بەردەست بێت و توانای هه‌بێت پرۆسه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی پێ بدات به شێوه‌یه‌كی بنەما بێت بۆ باشتربوونى ئابووری هەرێم به ئاستێكی به‌رز. ئه‌مه بۆ نێو وه‌زاره‌ته، به‌ڵام پلانه ستراتیژییه‌كه بریتییه له په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن له ساڵى ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ـەوە تا ئێستا، كه ئه‌مه ستراتتیژییهتێكی تایبه‌ت و پێویستی بە په‌یوه‌ندییه‌كی پیشه‌یی هەیە له نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكان، چونكه تا ئێستا وه‌زاره‌ت ڕۆڵێكی سهرپهرشتیكارانه ده‌بینێت، واته له سه‌ره‌تای دروستبوونی وه‌زاره‌ت تا ئێستا وه‌زاره‌ت ڕۆڵی جێبه‌جێكردنی نەبووە.
ئه‌و كاته‌ی ده‌ستكرا به دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گه‌شه‌پێدانی، توانای مرۆیی و زانستی و پسپۆڕی ناوخۆیی له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، هاوكات توانای ماددیش وه‌ك پێویست بوونی نه‌بوو. قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌ی نه‌وت و گاز به تایبه‌ت قۆناغی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت قۆناغێكی قورسه و بودجه‌یه‌كی زۆریشی پێویسته، ئه‌وكات توانای ته‌كنیكی بۆ دۆزینه‌وه نه‌بوو. زانیاریی نه‌وت و گاز له ڕووی یه‌ده‌گ و جۆری نه‌وت و ڕێگه‌ی دروست بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌بوو. كاتێك ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به نه‌وت كرد و به پێویست زانرا ئه‌و بابه‌ته وه‌ك سه‌روه‌تێكی ئابووری پێش بخرێت و بكرێته لایه‌نێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی، هیچ بوارێك بۆ توانای نێوخۆیی نه‌بوو، بۆیه ئه‌م بواره بۆ كۆمپانیاكانی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه كاتێك ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن سهرمایهیهكیان هه‌یه یان هی خۆیانه یاخود له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌رزی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پڕۆژەكانیان بكه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان له پێناو دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌گه‌ڕ بخه‌ن كه بودجه‌ی زۆر گه‌وره‌ی پێویسته، بۆیه ئه‌و كات ڕۆڵی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ته‌نیا چاودێریكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه بوو، به داخه‌وه له‌و كاته دوور و درێژە، بنه‌مایه‌ك دانه‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی ستافێكی كورد واته ئه‌وانه‌ی ئه‌ندازیاری نه‌وت یان جیۆلۆجی یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی دیكه‌ی پەیوەست بەم بوارە، به‌شدار بن و به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بێت و ئه‌زموون له كاری كۆمپانیا بیانییه‌كان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئایندەدا كۆمپانیای خۆمان هه‌بێت و ئه‌زموونی ئه‌وانه‌ی كاریان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان له كێڵگه نه‌وتییه‌كان به كار بهێنرێن. بۆیه به‌م شێوه‌یه ئه‌ركی وه‌زاره‌ت وه‌ك چاودێری و سه‌رپه‌رشتیار وه‌ك خۆی مایه‌وه و نه‌بووه لایه‌نێكی جێبه‌جێكار.
ـ پاش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، چاوه‌كان زۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بوون، جه‌نابتان دیدگه‌یه‌كی ڕوونتان هه‌یه كه ئایا سامانه سروشتییه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ژێر زه‌وی هه‌یه به باش بۆ ئه‌و میلله‌ته ده‌شكێته‌وه و ئومێدیكی هه‌بێت كه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دۆسیه‌یه به‌دڵی هاووڵاتیان بێت؟
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: ئێستا ئێمه دیدگه و زانیارییه‌كی ورد و ڕاستمان لەبەردەستە، کە ده‌ستبه‌كار بووم تیمێكم دروست كرد كه ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی به‌رزیان لە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نە پیشه‌سازییەکان هەیە لە كوردستان، واته كۆنتڕۆڵێكی ته‌واومان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت دروست کرد لەوەى پێشتر و ئێستایش كراوه و چۆن بتوانین به‌رده‌وام بین لەسەرى. ئێمە به‌رنامه‌مان بۆی هه‌یه کە زیاتریش بكرێت به تایبه‌ت له بواری دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و غازی كوردستان. ئه‌و ستافه‌ی وه‌زاره‌ت، به ڕێژەی ٩٠% ستافێكی نوێ و تایبه‌ته، واته ئه‌وانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیان هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌ته بنهڕەتی و گرینگه‌كانی بواری نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان. له‌م ڕووه‌وه به‌نده زۆر گه‌شبینم كه ئایندەى دۆسیه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به پۆزه‌تیڤ ده‌بینم، بێگومان بۆ سه‌رخستن و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و سیستەمه ده‌بێت ئه‌م تیمه دروستكراوه‌ی وه‌زاره‌ت پشتگیری بكرێت و توانای دارایی و بودجه‌یه‌كی شیاوی بخرێته به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی سهرپهرشتیكرنی هه‌بێت، به تایبه‌ت بۆ پێشخستنی كادری ناوخۆ و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان. ڕوونه پێشتر توانای ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاری له بواری پسپۆڕی نه‌وت له وه‌زاره‌ت بوونی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو گرێبه‌سته‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه و به‌رنامه‌ی ئه‌ندازیاری و تێچووی به‌رهه‌مهێنان، هه‌موو ئه‌وانه له پێشتردا لاواز بوون، به‌ڵام ئێستا بۆ لایه‌نی دارایی و ئابووری و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان گرینگ‌ترین بابه‌ته كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و پلانی چه‌ند ساڵه‌یی له‌سه‌ر دێته دانان تا ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌می كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌ركی ئه‌و تیمه‌ی وه‌زاره‌ت بریتییه له دانانی بناغه‌ی ئایندهی نه‌وتی كوردستان بۆ ساڵانی ئایندە تا بتوانین بڵێین پلانێكی ئابووریمان هه‌یه بۆ ٥ ساڵ یا ١٠ و ١٥ ساڵ، چونكه وه‌ك ڕوونه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌وت جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخ و به‌ها پێشووه‌كه‌ی وه‌ك به عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێ (الثروة النابضة) واته چه‌ند بهرمیلێكت هه‌یه، كاتێك یه‌كێكیان ته‌واو ده‌بێت به‌رمیلێكی تر نایه‌ته‌وە شوێنه‌كه‌ی، چونكه هه‌ر به‌رمیلێك ڕەنگه شه‌ست بۆ حه‌فتا ملیۆن ساڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بە به‌رمیلێك نه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه پرس و بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیار و گرینگ و ستراتیژییه له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا ئه‌خلاقییه به تایبه‌ت بۆ من وه‌ك وه‌زیر. له‌م سۆنگه‌یه‌وه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له خاكی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت ده‌بێت به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌و كاره بكرێت و پاشان به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دادپه‌روه‌رانه بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان به كار بهێنرێت، چونكه نه‌وت و غاز بۆ ئابووریه بۆیه منیش وه‌ك وه‌زیر له خزمه‌ت ئابووریمه کە پەیداى بكه‌م، من یه‌ك كه‌سم له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم له وه‌زاره‌ته‌كانی تر كه وه‌ك تیمێك كار ده‌كه‌ین له ژێر ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران كه هه‌ر یه‌كه‌و ئه‌ركی خۆی هه‌یه، به‌و نه‌فه‌س و ڕۆحییه‌ته‌وه كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ین. ئێمه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه ئه‌ركمان دۆزینه‌وه‌ی داهاته بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین سوود به بهرژەوهندی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بگه‌یێنین، ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین هه‌ڵه و كه‌موكورتی له به‌رهه‌م و سوودی تاكه به‌رمیلێك نه‌وتیش ڕوو بدات، ناتوانین هه‌ڵه‌كان بگه‌یه‌نینه خاڵی سفر، چونكه ئێمه كاركردنمان له قوڵایی ٤ بۆ ٥ هه‌زار مه‌تر و په‌ستان و پله‌ی گه‌رمی و نه‌وت و غاز و ئاوه، كه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێداگری ده‌كه‌ین هه‌ر بۆیه گه‌شبینم خواسته‌كانم له‌م پێناوه‌دا به ئه‌نجام و ئامانج بگات، به تایبه‌ت مامه‌ڵه‌كردنی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سامانه سروشتییه‌كان، كانزاكان و توانای مرۆیی ناوخۆیی، چونكه له هه‌ر سێ چوار ساڵ جارێك بابه‌تی نه‌وت و پرسی سامانه سروشتییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌زموونی زیاده‌مان پێویسته تا بتوانین ئیداره‌ی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بكه‌ین، بۆیە ده‌بێت ستراتیژی و به‌رچاوڕوونییه‌كی پێویست هه‌بێت كه خودى وەزارەت ئه‌زموون كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزیانه‌دا زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بێت كه ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر قورسه، ئه‌مه به ته‌نیا كاری زانكۆیه‌ك یان ناوه‌ندێك نییه، به‌ڵكوو كار و ئه‌ركی سیستەمێكی ته‌واوه كه هه‌مووان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تێیدا به‌شدار بن، واته ئه‌گه‌ر لیدهرشیپهكه و به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌وانی دیكه هه‌مووان ئه‌و ڕۆحیه‌ت و پێداگری و هۆشیاری و ئهمانهتەیان نه‌بێت، هه‌مووی تێكده‌چێت.
ـ پرسی چاكسازی كه سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئایا ئێوه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌م پرۆسه‌یه‌دا چ هه‌نگاوێكتان ناوه؟
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: ڕوونه كه چاكسازی چه‌مك و بابه‌تێكی به‌رفراوان و سه‌رتاپاگیره، سه‌باره‌ت به چاكسازی له پیشه‌سازی نه‌وت وغاز، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سێك خودان تایبه‌تمه‌ندی پیشه‌یی بێت له‌و بواره‌دا له شوێنی خۆی دابنرێت و ڕۆڵ و ئه‌ركی پێ بدرێت، تا به‌فیرۆدان زۆر كه‌متر بكرێته‌وه و گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت، ئه‌وه بنه‌مای چاكسازییه. به‌رچاوڕوونییه‌ك هه‌بێت كه پاشی چه‌ند ساڵی تر ئه‌و وه‌زاره‌ته به چ ڕێگایه‌كدا ده‌چێت و چی لێدێت و تواناكانی چۆن ده‌بێت، له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌نده وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان خواستم ئه‌وه‌یه هه‌یكه‌ل و تیمه وهزارییهكهم به پیشه‌یی و ئه‌مانه‌ته‌وه بۆ ئایندهی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان کار و ئامادە بکەم. له وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین سته‌م له‌سه‌ر هیچ کەس نه‌مێنێ و نه‌بێت و بوار بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت بۆ پێشكه‌وتنیان له هه‌موو بواره‌كان و پسپۆرییه‌كانی وه‌كو ئه‌ندازیاری و كارگێڕی و یا له بواره‌كانی كۆگاكردن و مستودعات، ئه‌مه شتێكی ئاسان نییه.
وه‌زاره‌ت ٢٢٠٠ فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، هه‌مووان ئاگادارن كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و چه‌ندین قه‌یران و گرفتی دیكه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت ئیشی زیاتریان له‌سه‌ر بكرێت و ئاستیان پێش بخرێت به تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌زاره‌تێكی كلاسیكی نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت بڕیاری بنهڕەتی بده‌ین كه تێچووی ئه‌و بڕیارانەش ملیۆنان دۆلاره، به شێوه‌یه‌ك له هه‌ردوو ڕەگهزی نێر و مێی پێویسته خاوه‌ن شایسته‌یی و لێوه‌شاوه‌یی و كاری پیشه‌یی بن. مه‌به‌ستم چییه؟ ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رچه‌نده كار و ڕۆڵه‌كه‌ی ته‌جریبی و نوێیه، به‌ڵام له كاره‌كه‌یدا توانیویه‌تی كۆنتڕۆڵی پرۆسه و خه‌رجی و گرێبه‌سته‌كان بكات و خواستمانه هێشتا ئاسته‌كه‌ی پێشكه‌وتووتر بێت و زیاتر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت له ژێر ئه‌و هه‌یكه‌له‌دا كار بكه‌ن و ڕۆڵ ببینن، بۆ ئه‌مه‌یش كات، ئارامگری و مه‌شق و راهێنانی زۆر پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی به فیعلی كادیری نه‌وت له بوار و پسپۆڕییه‌كانی دیكه جیا بكرێنەوه و به پیشەیی و لێوهشاوهییهكهیان بناسرێته‌وه. كادیر به بۆچوونی زانستیانه پێویسته له بواره‌كه‌یدا ١٥ ساڵ ئه‌زموون كۆ بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا كه‌متر له ١٥ ساڵ ئه‌زموون، پێی ده‌گوترێ ڕاهێنراو و لەو ماوەیەدا پێویسته له ژێر راهێناندا بێت. دوای ئه‌و ماوه‌یه تێده‌گات بابه‌ته‌كانی پیشه‌سازی نه‌وت و غاز چییه و به‌رپرسیارییه‌تی چییه و چۆن ده‌توانێت توانای خۆی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌م پڕۆژەیه تا سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌مه پێویستی به ئارامگرتن هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له وه‌زاره‌ت هه‌یكه‌لێكی نوێ و ناكلاسیكمان داناوه و وه‌ك پێشتر ئاماژەم بۆ كرد له ژێر تێستدایه، به‌ڵام تا ئاستێك سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو بووه، به تایبه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆنوێكردنه‌وه ده‌دات، چونكه له كه‌رتی پیشه‌سازیدا ده‌بێت هه‌یكه‌لی ئه‌و بواره نه‌رم بێت و بكشێت، نه‌ك ره‌ق و نه‌گۆڕ بێ. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بواره به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دایه و هه‌ندێكجار كاریگه‌ریی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ماركێتینگی نه‌وت و غازی به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئێمه له وه‌زاره‌ت ده‌ستمان به پڕۆسه‌ی چاكسازی كردووه و ئه‌نجامی پۆزهتیڤیشمان به‌ده‌ست هێناوه، كه توانیومانه كۆنتڕۆڵێكی باشی گرێبه‌سته‌كان بكه‌ین، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی بگاته سفر، بۆ نموونه ئیمه دوو جۆر گرێبه‌ستمان هه‌یه، یه‌كێكیان گرێبه‌ستی پرۆسهكانه كه هی نه‌وت و غاز ده‌گرێته‌وه و لایه‌نه‌كانی بیر و پشكنینی بیر و كیمیایی بیر له خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی پێویسته، چونكه له‌گه‌ڵ بواره‌كانی هه‌نارده و هاورده‌كردن و خزمه‌تگوزاری یه‌كانگیر ده‌بێت. هیچ كۆمپانیایه‌ك نییه بپڕژێته سه‌ر هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییانه، بۆیه كۆمپانیاكان ناچار ده‌بن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای له خۆیان بچووكتر بكه‌ن، لێرەدا ئه‌گه‌ر سیستەم و كۆنتڕۆڵێكی جددی نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌و پڕۆسانه ڕوو بدات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه توانیومانه هه‌نگاوێكی باش بنێین كه هه‌رچه‌نده توانا‌مان سنوورداره و ژماره‌ی ستافه‌كه‌مان دیاری كراوه، به‌ڵام دڵنایی ده‌ده‌م سه‌رباری توانای سنووردارمان توانیومانه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوو كه به‌نده وه‌ك وه‌زیر ده‌ستبه‌كار بوومه گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵین. جۆرێكی تر كه گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزارییه ئه‌وانه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ن كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆ مۆر كراون و به ئه‌نجام گه‌یشتوون، به‌ڵام هاتین جارێكی دیكه چاوخشاندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و گرێبهستانهیش كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌و ڕووه‌وه ده‌كرێن به یه‌ك ئاست و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بێت و به‌ده‌ر بێت له هه‌ندێك جۆری بیركردنه‌وه و سروشتی پێكهاته‌ی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ئه‌مه‌یش كارێكی زه‌حمه‌ته و ئاسان نییه، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی زۆری لێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان و ناوخۆ و دارایی به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین تا بتوانین كۆنتڕۆڵێكی لۆژیكی و به خه‌رجییه‌كی گونجاو پڕۆسه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه به ئه‌نجام بگه‌یێنین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هیچ سته‌مێك له‌سه‌ر هیچ كه‌س و كۆمپانیا و گوندێك نه‌بێت كه نه‌وتی لێ ده‌دۆزرێته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئێمه چاكسازییه‌كی گه‌وره و گرینگمان كرد و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ته‌نانه‌ت پێویسته كۆنتڕۆڵمان زیاد بێت چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی پرۆسه‌كان، زیادبوونی پڕۆسهكانیش ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌م و زیادبوونی به‌رهه‌میش ده‌بێته هۆی زیادبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان. بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه به ئه‌مانه‌ته‌وه كار ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ڕاستهڕێین و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ده‌بینن.
ـ ئه‌و ماوه‌یه زۆر باسی به‌نزین كرا، به‌رنامه‌ی ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چییه و ئایا ڕێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین بگاته هه‌رێمی كوردستان؟
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوو هیچ قه‌یرانێكی به‌نزینمان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بووە، بازاڕی به‌كارهێنانی پێكهاته‌كانی نه‌وت له ناویشیاندا به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ئیتیزانێكی هه‌بوو، واته بڕێك له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرا و بڕێكیش له پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هات، هاوكات سه‌قامگیرییه‌ك و گرێبه‌ستێكیش هه‌بوو، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هات نه‌ما و ناگاته بازاڕەكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌نزینه كه ده‌هات به پێویست زانرا كۆنتڕۆڵێكی باشی له‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كوالێتییه‌كه‌ی دیاری بكرێت. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێویست ده‌كات ئه‌و به‌نزینه‌ی له لایه‌ن شوفێرانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت كوالێتییه‌كه‌ی به‌رز بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و به‌نزینه كه‌مترین زیان به ئۆتۆمبێل و ژینگه‌ی كوردستان و هاووڵاتیان بكه‌وێت، بۆیه ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌هات زۆربه‌یان كوالێتییه‌كه‌یان باش نه‌بوو، ئێمه هه‌رچه‌ند كۆنتڕۆڵمان كرد، به‌ڵام هەر بنبڕ نەدەکرا، بۆیە له كۆتاییدا هاورده‌كردنی ئه‌و به‌نزینه له ده‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی ڕاگیرا. له لایه‌كی دیكه ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت هانی بازرگانانی به‌نزینمان دا و پێمان ڕاگه‌یاندن ئه‌وانه‌ی به‌نزین هاورده ده‌كه‌ن، باجیان لەسەر كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ قه‌یران یان گرانی به‌نزین نه‌مێنێت. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان توانای پاڵاوتنی به‌نزینى زۆرمان هه‌یه بۆ نموونه ته‌نیا له كۆمپانیای كار ڕۆژانه ده‌توانرێ بڕی ١٤٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بپاڵێورێ كه ده‌كاته چه‌ند ملیۆن لیتر به‌نزین و به‌شی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یران و نه‌هاتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییەوە، ئێمه ناچار بووین نه‌وتی خاو هه‌نارده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت پابه‌ندبوونی مرۆیی و ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر به هاووڵاتیانی بسه‌لمێنێت به تایبه‌ت بۆ دابینكردنی بڕی پاره‌ی به‌رده‌ست بۆ بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه ئێمه بڕی نه‌وتی خاومان دیاری كرد كه بۆ پاڵاوگه ده‌چێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش هه‌نارده ده‌كرێت، بێگومان ئه‌مه‌یش كه‌مه، پاڵاوتنی نه‌وت له پاڵاوگه‌ی خۆمان ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن لیترە واته بۆ هه‌ر ٢٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو كه ئه‌مه‌یش به‌شی ناوخۆ ناكات چونكه وه‌ك له پێشدا ئاماژەمان بۆ كرد كه زیاتر له ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و خێزان هه‌یه نان و بژێوی ماڵى له رێگه‌ی تاكسییەوەیە، بۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یداكردنی به‌نزین بدۆزینه‌وه تا بتوانین فۆرمهڵێكی ئابووری دیكه بدۆزینه‌وه بۆ ئایندە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش یه‌كێك له ڕێگاكان دروستكردنی په‌یوه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، زانراویشه به‌غدا ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌پاڵێوێ کە به‌شی ناوخۆی عێراقیش ده‌كات و توانای فرۆشتنیشی به ده‌ره‌وه هه‌یه، واته له كۆی گشتی له پێویستی خۆیان زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدام كرد و زۆر خۆشحاڵ بووم كه “ئیحسان عەبدولجەبار”ى جه‌نابی وه‌زیری عێراقم بینی كه له ڕاستیدا وه‌زیرێكی نایابه له ڕووی پیشه‌یی و تێڕوانینی فراوان و خاوه‌ن ئه‌زموون و زانیارییه. به گه‌یشتنم بۆ به‌غدا و لە ماوه‌ی سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵ ته‌واوی به‌رپرسانی نه‌وتی عێراق و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی وه‌ك باشوور و كه‌ركوك و به‌غدا پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سهركهوتوومان كرد و به‌ڕاستی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاب بوو چونكه ئه‌وانیش هه‌موویان زۆر خۆشحاڵ بوون كه وه‌زیرێكی كورد، پیشه‌یی و یه‌كێك بێت كه به زمانی خۆیان قسه بكات. ئه‌و گفتوگۆیه پێشتر له‌گه‌ڵیان نه‌كرابوو، ئیراده‌یه‌كی باش بینرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بتوانین له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی بنهڕەتی له باره‌ی وزه‌وه ڕێك بكه‌وین و له‌سه‌ر ئاستی مرۆییش توانیمان لێكتێگه‌یشتنێكی باش بكه‌ین و به‌سته‌ڵه‌كی ڕابردوو له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بتوێنینه‌وه. ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی گرنگی بۆ هه‌ردوولا هەیە. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ڕاشكاوی به وه‌زیری نه‌وتی عێراقم ڕاگه‌یاند كه قه‌یرانێك له هه‌ریمی كوردستان هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكمان هه‌یه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و سووته‌مه‌نیانه‌یه. له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواكارییه‌كه‌مه‌وه هات و ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌م لەوەى بڕی یه‌ك ملیۆن به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. ئێستا بڕیاره‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییه‌وه ده‌رچووه به ناردنی بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی ئۆكتانی به‌رز واته ئه‌مه شتێكی مێژووییه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و هاووڵاتیانی خۆمان لێی سوودمه‌ند بن كه ئامانجه گرینگه‌كه ئه‌مه‌یه. مایه‌ی سه‌رنجه داواكارییه‌كه‌ی به‌نده و وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ته‌نها پێنج خوله‌كی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام بگات، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه هۆكاره مرۆیی و پیشه‌ییه‌كان گرنگن، واتا ڕەنگه پێویستی به وه‌فدێكی گه‌وره‌و سه‌ردانی زۆر نه‌بێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی دروست و پیشه‌یی قووڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بڕیاره‌كه ده‌توانی بگه‌یته ئه‌نجامێكی ئەرێنى. به نووسراوی فه‌رمی و به په‌له فه‌رمان كراوه بۆ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت و غاز له به‌غدا كه ئه‌و بڕە بدرێته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام لایه‌نی لۆجستی پێویسته كه ئه‌و بڕە به چ شێوه‌یه‌ك بێت له رێی بۆڕی یاخود له ڕێی تانكه‌ره‌وه، ئێمه سیستەمی لۆجستیمان نییه بۆ وه‌رگرتن و دواتر دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكانی خۆمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیم به “فارس عیسا” نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه كرد كه ئه‌ویش له‌م بابه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆڵێكی باشی هه‌بوو، ئێستا به‌نده لیژنه‌یه‌كم له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماده كردووه، كه له فه‌رمانبه‌رانی لێوه‌شاوه و خودان ناوبانگی پاك و پیشه‌یی پێك دێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك به دروستبوونی گه‌نده‌ڵی نه‌درێت، كه به لای ئێمه مه‌حاڵه ڕوو بدات. ئێستا لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لایه‌نی لۆجستی گه‌یاندنی ئه‌و بڕە به‌نزینه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به هه‌رێمی كوردستان بگات. خواستی به‌نده و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چاره‌سه‌ره چاره‌سه‌رێكی ستراتیژی و به‌رده‌وام بێ له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئێمه له ئێسته‌دا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئه‌و یەک ملیۆن لیترهین کە بگاته هه‌رێمی كوردستان، بۆ قۆناغی دواییش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت به‌هه‌ر بڕێك ئه‌وه گفتوگۆیه‌كی پیشه‌یی پێویسته. هه‌ر كاتێك بینیم ئه‌و بڕە به‌نزینه گه‌یشت و هاووڵاتیان لێی سوودمەندبوون یا شۆفێری تاكسی بە ئاسوودەیی تانكی بەزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پڕ كرد بۆ كاسپی ماڵ و منداڵەكەی، ئەوكات دەتوانم بە ئاسوودەیی، شەو باش بخەوم.
ـ بەرنامەی حكومەت چییە بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان؟
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه، لەم سەردانەدا لەگەڵ وه‌زیری نەوتی عێراق باسمان لەوەكرد كە یارمەتی هەرێم بدرێت بۆ نەوتی سپی. من سەرەتا كار و سەرنجی كاركردنم لای بەرهەمهێنان بوو كە چۆن بەرهەمهێنان بەرز بكرێتەوە و تێچوو كەم بكرێتەوە، دواتر ئەوەم بۆ ڕوون بووەوە كێشەیەكی چەندین ساڵە هەیە لە هەرێمی كوردستان كە كەمی و گرانی نەوتە، ئەمەش بۆ زۆربەی هاووڵاتیان و بە تایبەت گوندەكان دەبێتە كێشە، چونكه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌روو سه‌د دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل و ڕەنگه بۆ خه‌ڵكێكی هه‌بوو ئاسایی بێت به‌ڵام خه‌می من بۆ ئه‌وانه‌یه كه ڕەنگه له شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان نه‌بوونی نه‌وت و گرانیی نرخه‌كه‌ی كێشه بۆ خه‌ڵك دروست بكات، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاره‌تی منه كه وەک وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئەمە چارەسەر بکەم، بۆیە بۆ وەزیری نەوتی عێراقم ڕوون كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی كەشوهەواوە وەك ناوەڕاست و خوارووی عێراق نییە. میلله‌تی ئێمه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ژین، لە كۆتاییدا وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی دا ئەوەش چارەسەر بکەن، بۆیە لە سەرەتای مانگی ١٠ دەست بە هێنانی نەوتی سپیش دەكەین. بۆ زانیاریی عێراق نەوتی سپی لە دەرەوە و لە وڵاتانی وەك قەتەر و كوەیت دەیكڕێت و هاوردەی دەكات، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێت، بۆیە دەبێت ئێمەش بە هاوبەشی ئابووری و نرخ لەگەڵ عێراق ڕێك بخەینەوە و ڕێ لە گەندەڵی بگیرێت لەناو بازاڕی نەوتی سپی‌دا و بزانین پێویستیمان چه‌نده و ئه‌وله‌ویه‌تمان خه‌ڵكی هه‌ژار بێت و ئەو شوێنانەی دوورن و كەشوهەوا تێیدا ساردە وەك گوندەكان، ئەوان لەپێشترن بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی.
ـ پەیوەندییەكانی هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەكان لەچ ئاستێكدایە؟
وەزیرى سامانە سرووشتییەکان: وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی خستەڕوو، مەبەستیەتی و بەگرنگییەكی زۆرەوە لەوە دەڕوانێت كە هاوكاری و ستراتیژیەكی هاوبەشمان بە یەكەوە هەبێت، لەسەر پرسە بنەماییەکان و كادری كوردستانی بتوانن مەشقێكی باش بكەن لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، چونكە توانای وەزارەتی نەوت زۆر بەرزترە لەو توانایەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەیەتی، هەروەها توێژینەوەی پیشەیی لەبارەی نەوت و گاز و ئابووری پێویستە کە بێگومان ئەوان لەمبارەیەوە زۆر پێشكەوتووترن و دەیان ساڵە لەو بوارەدا كار دەكەن، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق خوازیارە ئەو پەیوەندییە بەرەو پێشەوە بڕوات، دەیانەوێت ئێمە بەشدار بین لەگەڵیان نەك هەر لە بابەتی یەدەگ و دەرهێنانی نەوت كە ئێمە لە كوردستان دەیكەین، بەڵكو دەنگمان هەبێت و ئەزموونێكمان هەیە تا بەشداربین لە بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی نەوت لە تەواوی عێراق، چونكه گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و پهیڕەوكردنی ستراتیژییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵیان زۆر باشه. ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تا ئێستا پشتمان بە كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت بەستووە كە لێرە كار دەكەن، بە شێوەیەك ژینگەی زانیاری و پێشكەوتن لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەو كۆمپانیایانە داخراوە، بەڵام ئێمە ئێستا دەتوانین ئەو دەرفەتە بكەینەوە لە تەواوی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش، تا سامانە سروشتییەكان دەنگ و بڕیارێكی هەبێت و دەربچێت لەوەی تەنها لە چەند كێڵگەیەكی خۆماندا بێت، تا دەرفەت و بەشداری هەبێت لەسەر كێڵگەكانی تر و ڕاهێنانێكی باش و زانیاریەكی پێشكەوتووی بۆ پەیدا ببێت و ستراتیژی نەوت و غاز بەهێزتر بێت، بۆیە ئێمە لەمبارەیەوە لێكتێگەیشتنی باشمان هەبووە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، و دەمەوێت لەم ماوەیەدا بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی بكەم بۆ هەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە كوردستان و شارەزایانی بوارەكە ببینێت و گفتوگۆ بكەین لەسەر پرسەكان. من زۆر دڵخۆشم ئەو بەربەستانە بشكێت و بەدڵنیایی ئێستا دەرفەتی لێكتێگەیشتن زیاترە.
ـ سووتاندنی غاز لە كێڵگەكاندا دژی ژینگەیە، وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەكان چ بەرنامەیەكیان بۆی هەیە؟
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: بە گشتی دووجۆر غاز هەیە كە ئەوانیش غازی ئازادە كە لە دروستكردن و پێكهاتەی نەوتی ٢ بۆ ٥ هەزار مەتری ژێرزەوی بەس غاز و ئاوی تێدایە، جۆری دووەمیان “غازی مصحب” هەموو نەوتێك كە دەردەچێت ڕێژەیەك غازی تێدایە، كاتێك نەوتەكە دەردەچێت سەرەتا غازەكە دەرنەچووە، چونكە لەژێر پاڵەپەستۆیەكی زۆردایە بەڵام كە دەگاتە دەرەوە ڕاستەوخۆ ئەو غازە دەردەچێت، دووجۆر غازیش هەیە لەم شێوەیە یان “غازی مصحب” شیرینە كە سوودێكی باشی هەیە و دەتوانی سودی لێوەربگیرێت بۆ كارەبا یان زۆر بواری پیشەسازی بە كار بهێنرێت، جۆری دووەمیان غازەكە ڕێژیەك كیمیاوی تێدایە پێی دەڵێن “كبریتیدی هایدرۆجین” و زۆربەی غازەكانی كوردستان لەم جۆرەیە، دەتوانم بڵێم هەموو كێڵگەی كوردستان ئەو غازەیان دەسووتاند و سوودیان لێوەرنەدەگرت، ئەمەش بەهۆی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوتدا كراوە كە ئەو نەوتەی دەردەهێنرێت ڕێژەیەكی بۆ كۆمپانیاكە و ڕێژەیەكیش بۆ حكومەت دەبێت دوای تێچووی نه‌وت، بەڵام غازەكە بە تەنیا هی حكومەتە، ئەگەر حكومەت توانای نەبێت سوود لەو غازە ببینێت، یان شیرینی بكات و بیكات بە كارەبا یا هەر سوودێكی تری لێوەربگرێت ئەوە هیچ چارەسەرێكی تر نییە جگە لەوەی بسووتێنرێت، چونكە چارەسەری تری نییە و كۆمپانیاكانیش بە لایانەوە گرنگ نییە بسووتێت یان نا، چونكە هی خۆیان نییە، بەڵام سووتاندنی ئەم غازە وا باوە لە كاری وەبەرهێنانی نەوت و هەروەها ژینگەی نێودەوڵەتیشدا ئەمە تاوانێكی زۆر گەورەیە و پێویستە چارەسەر بكرێت، چونكە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و خه‌ڵك پێی ده‌مرێت، خۆم لەگەڵ تیمی شارەزایان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دوای لێكۆڵینەوە و خوێندنەوەیەكی تەواو بۆ پرسەكە گه‌یشتینه ئه‌و ڕایه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و غازه‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌رده‌چێت شیرینی بكه‌ین له‌ڕووی ئابوورییەوه زه‌حمه‌ته و ناتوانین بیكه‌ین چونكه تێچووی زۆره‌و گۆڕینی بۆ كاره‌با زه‌حمه‌ته بۆیه بڕیارمان داوە كە (حقن)ـی بكەن واتە ئەو غازە لەگەڵ بەرهەمهێنای نەوتدا دێتەدەر بیگەڕێنینەوە، كە ئەمە باشترین هەڵبژاردەبوو هەم بۆ ژینگە و هەم بۆ تێچووەكەشی ئەمە جگە لەوەی چارەسەری ستراتیجییە، چونكە ئەو غازەی بسووتێت ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ڕ بگه‌ڕێنرێته‌وه شوێنی خۆی دەمێنێتەوە دوای سەدان ساڵی تر دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێتەوە كە نەوتەكە تەواو دەبێت، ئەمە جگە لەوەی بە دەستپێكردنی ئەم پڕۆسەیە یارمەتی زیاتری وەبەرهێنانی نەوت دەدات، هەروەها پاڵپشتی بەهێزمان لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە هەیە بۆ ئەم كارە و بە بایەخەوە دەڕوانێتە پرسی ژینگە، ئێمەش لە هەموو كێڵگەكاندا ئەمە ناكەین و هەوڵ دەدەین ئەو كێڵگانەی نزیكن لە شارەكانەوە و توانا‌مان هەبێت بۆئەوەی شیرین بكرێت و بكرێت بە كارەبا تا شارەكە سوودی لێوەربگرێت، بۆ هەموو كێڵگەكانی تر بە دڵنیایی دەرفەت نادەینە هیچ كۆمپانیایەك ئەو غازە بسووتێنێت و دەبێت (حقن) بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە وەك وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیارێكمان دا بە گشتاندن بۆ كۆمپانیاكان لەهەرێمی كوردستان كە ١٩ مانگتان هەیە و لە ئێستا تا ئەو كاتەی کە دیاری كراوە، نابێت بە هیچ شێوەیەك ئەو غازە بسووتێنرێت، خۆمان دەزانین چۆن و كەی جێبەجێی بكەین و وەبەرهێنانی پێویستە و هیوادارم بگەینە ئەو قۆناغە و جێبەجێ بكرێت.