ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ میسی به‌شدار نه‌بێ له‌ كلاسیكۆی ئیسپانیا.

خواكوڕك

دادگای باڵای ئیسپانیا بە نیازە 3 ڕۆژ پێش یاری کلاسیکۆ، دوایین بڕیار لەبارەی کەیسی لیۆنێل مێسی‌ی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بدات، بەمەش بەشداری کردنی یاریزانە ئارژەنتینییەکە لە کلاسیکۆ لە ئەگەری سزادانی مەترسی لەسەر دەبێت.

پێشتر لە مانگی 7ـی 2016، دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری دا هەریەکە لە لیۆنێل میسی، باوکی و بەڕێوەبەری کارەکانی 21 مانگ بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجدان زیندانی بکرێن.

دوای تانەی مێسی و باوکی لە بڕیارەکە، بڕیارە رۆژی 20/4/2017 دادگای باڵای ئیسپانیا دوایین بڕیار بە زیندانیکردن یاخود سەپاندنی بێ تاوانیی ئەو یاریزانە ئارژەنتینییە دەربکات.

ئاشکرایە کە مێسی ئەگەر بە بڕیاری دادگا زیندانیکرا، ئەوا ناتوانێ بەشداری لە یاریی نێوان بەرشلۆنە و ریال مەدرید(کلاسیکۆی زەوی) بکات، کە لە 23/4/2017 ئه‌نجامده‌درێت.

Back to top button