فیفا ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی راگه‌یاند

خواكوڕك

رۆژی پێنج شەممە له‌ تازەترین پۆلێنی فیفا بۆ ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان ئاشكرا كرا و تێیدا هەڵبژاردەی (سامبای بڕازیلی) بەهۆی ئاستە بەرزەکەی و سەرکەوتنە یەک بەدوای یەکەکانی پێشەنگی لە هەڵبژاردەی ئارژەنتین وەرگرتەوە، كه‌ 8 یاری له‌سه‌ر یه‌كه‌ نه‌دۆڕاوه‌ و به‌رامبه‌ریش نه‌بووه‌.

بەگوێرەی تازەترین ڕیزبەندی بەڕازیل بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی 2010 بە کۆکردنەوی 1661 خاڵ پێشەنگی وەرگرتەوە و ئارژەنتین بەهۆی دۆڕاندنی لە دوا یاری بەرانبەر بۆلیفیا بە ئەنجامی 0-2 بە کۆکردنەوەی 1603 بۆ دووەمی ڕیزبەندییەکە کشایەوە، دواتر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە 1464 خاڵ سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، دواتر چیلی بە 1403 خاڵ لە پلەی چوارەم هاتووە، ئینجا کۆلۆمبیا 1248 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.

لە شەشەمی ڕیزبەندییەکە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە 1294 خاڵ هاتووە، ئینجا بەلژیکا 1281 دواتر پورتوگال 1259 خاڵ، ئینجا سویسڕا لە پلەی نۆیەم بە 1212، ئیسپانیاش بە 1204 خاڵ دەیەمی ریزبەندییەکەی داگیر کردووە.

Back to top button