ووڵامێك بەبەڵگەی مێژووی ئەمە قسەی مام جلال یان سڵاح ڕەشیدە ؟
بهمن کاك عبداللە
سلاح ڕەشید کتێبێکی بەناوی دیداری تەمەن ، لەسەر ژیانی مام جلال بڵاو کردۆتەوە ، گوایە چاوپێکەوتنێکی کۆنە لەگەڵ مام جلال ،، جارێ گومانی گەورە لەوەیە تامام جلال نەخۆش نەکەوت ، بۆ ئەم کتێبە بڵاو نەکرایەوە ، یان بۆ ئیستاو لەم کاتە بڵاو دەکرێتەوە !! پاشان لە ڕووی مێژووییەوە ئەو کتێبە هیچ ئیعتباریکی میژووی نیە گەر ئەو چاوپێکەوتنە دەنگی ریکۆرد کراوی لەگەل نەبێت یان دەسنوسی مام جلال خۆی نەبێت .
سڵاح دەڵێ مام جلال ووتوویەتی مەلامستەفا پیاوکوشتن وەك ئاو خواردن بوە لەلای !!
بابزانین مێژوو و مام جلال چی دەڵێن ؟
ـ هەموو ئەو مێژوو نوس و ڕۆژنامە نوسە بیانیانەی کەبەدرێژای شۆڕش سەردانی بارزانیان کردوە و دواتر کتێبیان نوسیوە لەسەر شۆڕشی کوردی و بارزانی نەک هەر دێڕێکی وایان نەنووسیوە بەڵکو شاهدی دەدەن کەبارزانی بەرامبەر دوژمنەکانیشی بەرەحم و دژی خوین ڕێژی بوە .
ـ بەشاهدی سەرجەم مێژوو نووسان هەرکاتیک کەسەرۆکێکی عیراق ئینقلابی لەسەر دەکراو یەکێکی تر شوینی دەگرتەوە ، بارزانی بۆ نیەت پاکی و سەلماندنی ئاشتی خوازی کۆمەڵێك ئەفسەر و سەربازی بەدیل گیراوی عێراقی ئازاد دەکرد .
ـ ئەوەی پەیوەستە بەناوخۆی حزب و شۆڕشە وە دوو ڕووداوی زورگرنگمان هەیە کە بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن ، یەکەم : ساڵی ۱۹٦٤ بەشێکی مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی برایم ئەحمەد حزب و شۆڕشیان کەرت کرد و دژی بارزانی چونە هەمەدان ، دواتر گەڕانەوەو بارزانی کەسیانی نەکوشت ، دووەم : ساڵی ۱۹٦٦ دیسان بەشیکی مەکتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی برایم ئەحمەد و بەشداری خودی مام جلال شوڕش و پارتیان کەرت کرد و چونە پاڵ ڕژیمی عێراق و خیانەتیان لە شۆڕش و بارزانی کرد و شەڕی بارزانیان کرد تا ڕیککەوتنی ۱۱ ی ئازاری ساڵی ۱۹۷٠ لەنیوان عیراق و بارزانی ، ئیدی ئەوان دیسانەوە چەک کران و تەسلیم بەبارزانی و شۆڕش بوونەوە ، بەشاهدی دکتۆر محمود عوسمان لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی بەشێکیان پێیان وابوو دەبێت لە جماعەتی ٦٦ خۆش نەبن و بکوژرێن ، بەڵام بارزانی داوای کردوە ئەو وەك سەرۆک دوو دەنگی هەبێت و دواتر بڕیاری لێخۆش بوونی بۆ دەرکردوون و کەسیانی نەکوشتوە .
ـ لە مێژووی سیاسی و سەربازی بارزانی دا تەنانەت ئەوانەی خیانەتیشیان لیی کردوە نەیکوشتوون و هیچ سوکایەتیەکی بە هاورییەکی خۆی وەک خەلکی تر لەزیندان دا نەکردوە ، ئیدی پیمان بلیین کام پیاو کوشتن ؟.
مام جلال خۆی چی دەڵێت :
ـ بارزانی و شۆڕشەکەی کوردیان بەجیهان ناساند بەسەوت و سورە و نوسین هەیە .
ـ فەخر بەسە بۆ بارزان کە ۱٦ جار لە پێناو کوردایەتی دا سوتێنراوە ، بارزان و بارزانیەکان ڕەمزی کوردایەتی و تێکۆشان و مەردایەتین . لەکاتی هێنانەوەی ڕووفاتی ٥٠٠ بارزانی ئەنفال کراودا ، لە فڕۆکە خانەی هەولێر .
ـ مام جلال شانازی دەکەم کەلەژێر ڕابەرایەتی سەرۆك مستەفا بارزانی دا بەشداری شۆڕشم کردوە ، بارزان سەر مەزاری نەمران .
ـ مام جلال بۆ کەناڵی ( الحرە ) تاکەشتێک کەلە مێژووم دا لێ ی پەشیمان بم ، ئەوەیە کە لە بارزانی جیابوومەوە .
ئەمانە مشتێکن لە خەروارێك ئیدی با
سڵاح ڕەشید و هاوبیرەکانی چی دیکە مێژوو چەواشە نەکەن و لەم کاتەی کەکورد پێویستی بەیەك ڕیزی هەیە درۆ و بوختان بڵاو نەکەنەوە ، ئەگینا ووڵامی تر و بەڵگەی کەمەر شکینمان لایە .
تی بی نی / لینکی دوو شاهدی مام جلال بۆ بارزانی بەدەنگ و ڕەنگ
https://youtu.be/NbJyCr6V-vo