شوێنگره‌وه‌ی ئینێستا له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بناسه‌ پیشتریش یاریزانی ریال بووه‌

خواكوڕك

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی شوێنگره‌وه‌ی ئینێستای ئیسپانی و یاریزانی هێلی ناوه‌ندی دیاریكرد و له‌ ده‌رگای ئه‌رسناڵ ده‌دات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

ماڵپەری (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردۆته‌وه‌” یانەی بەرشلۆنە بۆ شوێنگرتنەوەی (ئینێستا)ی یاریزانی هێلی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی داوای (مەسعود ئۆزێلی) ئەڵمانی و یاریزانی ئەرسناڵی كردووە، كه‌ له‌ پێشتر یاریزانی ریال بووه‌.

ئۆزێل رەتیكردۆتەوە بۆندەكەی لەگەڵ ئەرسناڵ نوێ بكاتەوە كە بریارە هاوینی (2018) كۆتایی پێبێت ، بۆ ئەمەش بەرشلۆنە دەرفەتی بەدەستهێنانی یاریزانەكەی زۆر زیاترە لەوەی كە پێشبینی دەكات”.

ماڵپەرەكە ئەوەش دەڵێت : ” پێدەچێت راهێنەری نوێی بەرشلۆنە بەهیچ شێوەیەك پشت بە ئینێستا نەبەستێت چونكە ئاستی دابەزیوە و تەمەنی بەرەو هەڵكشان رۆیشتووە ، پێش ئەوەی یانەكانیش هەوڵ بۆ مەسعود بدەن، بەرشلۆنە دەیەوێت بیگەرێنێتەوە ئیسپانیا كە پێشتر یاری بۆ ریال مەدرید كردووە”.

جێی باسە ئۆزێل لەم وەرزە لە (39) یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی (11) گۆڵ تۆمار بكات و (9) گۆڵ دروست بكات”.

Back to top button