ریال بوو به‌ پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا و به‌رشه‌لۆنه‌ش دووه‌م بووه‌

خواكوڕك

له‌ دواین یاری كۆتایی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی توانی ببێت به‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، پاش بردنه‌وه‌یه‌كی مێژووی له‌ یانه‌ی مه‌له‌گای ئیسپانی به‌ ئه‌نجامی (2-0).

دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی مه‌له‌گه‌ به‌ ئه‌نجامی (2 – 0) ، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا، له‌ كاتێكدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پله‌ی دووه‌می پی بڕا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 93 خاڵ و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ له‌ یانه‌ی ئیباری برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی (4-2).

دوو گۆلی یارییه‌كه‌ی ریال یاریزانان (رۆناڵدۆ و بنزیمه‌) تۆماریانكرد، به‌ مه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ جاری (33) له‌مێژوودا بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا.

Back to top button