كریستیانۆ رۆناڵدۆ چی ده‌ڵێت له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا؟

خواكوڕك

دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ لایه‌ن یانه‌ی شاهانه‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ باس له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت” ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌به‌ستمان بوو جامه‌كه‌ به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ و هانده‌ران شاد بكه‌ینه‌وه‌ به‌ نازناوی خولی ئیسپانی.

رۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا گوتی” زێدان كارێكی گرنگی كرد ، كارگێری تیپەكەمشمان رۆڵیان هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا ، هەمووان بە رۆڵی خۆیان هەستان بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە”.

هێرشبه‌ره‌كه‌ی ریال ئاماژی به‌وه‌شكردووه‌” هەر لەسەرەتای وەرزەوە بریارماندابوو نازناوی خولی ئیسپانی بەدەستبهێنین ، لەكۆتاییشدا توانیمان بە ئامانجەكەمان بگەین”.

رۆناڵدۆ لەبارەی كەمی یاریكردنی لەم وەرزە گوتی : ” گەیشتمە كۆتایی وەرز و نزیكە 7 تا 8 یاری كەمترم ئەنجامدا بەبەراورد لەگەڵ وەرزی رابردوو ، بەڵام ئەوە لای من گرنگ نەبوو چونكە توانی گۆڵ تۆمار بكەم و هاوكاری تیپەكەم بكەم لەو یارییانەی كە بەشداریم تێدا كرد”.

لەبارەی بەدەستهێنانی نازناوی باڵۆن دۆر ، كریستیانۆ گوتی : ” من دڵتەنگ نیم و تووشی دڵەراوكێ نەبووم ، چونكە كاتێك نازناوە گشتییەكان بەدەستدەهێنیت ، نازناوە تاكییەكان خۆیان بۆت دێن”.

Back to top button