بینینی دۆناڵد ترامپ سهرۆكی ئهمریكا پێویستی به حهوت مهرجه . بزانن مهرجهكان چین لهكاتی بنینی؟
خواكوڕك
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی (پیتەر بایكەر) ی نووسەری ئەمریكی بڵاوكردۆتەوە كه تێیدا هاتووه” چەند ئامۆژگارییەك دەخاتەڕوو بۆ ئەوانەی ئارەزووی دیداری سەرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا (دۆناڵد ترامپ) دەكەن.
ئەو نووسەرە لەبابەتەكەی چەند ئامۆژگارییەكی خستۆتە ڕوو بۆ ئەوانەی كە ئارەزووی بینینی (ترامپ) دەكەن و ئەوەی باس كردووە كە ئەو خاوەنی پسپۆرییەكی زۆر تایبەتییەو دیداری هەروا ئاسان نییەو كەسێكی زۆر دووربینەو ڕوانینێكی تایبەتی هەیە.
ئەو حەوت خاڵەتی كە پێویستە لەدیداری ترامپ رەچاو بكرێن بریتین لەمانەی خوارەوە.
1. بە كورتی قسەی لەگەڵ بكرێت.
2. باسی مێژووی ئەو وڵاتە مەكە كە ترامپ سەردانی دەكات.
3. ئاماژە بە سەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكان بكرێت.
4. خاڵی ناكۆكی و جیاوازی لەگەڵ ئۆباما باس بكرێت.
5. باسی پەیامەكانی بكرێت لەپرۆسەی هەڵبژاردنەكان.
6. قسەكردن لەگەڵی بەشێوەی خولانەوەیە.
7. ئەگەر ترامپ كۆك بوو لەگەڵ بەرامبەری ئەوا سەركەوتنە.