ریال گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست له‌ مێژووی یانه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات

خواكوڕك
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازە لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینە ئیدین هازارد، ئەستێرەی چێلسی بە گریبەستێکی خەیاڵی بۆ یانەکە ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردووە کە ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ هێنانی ئەو یاریزانە بەلژیکییە سەرف بکات، بەمەش دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان، ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە کە یاریزانەکە لە لەندەن دڵخۆشە و لەگەڵ یانەکەی ئاسوودەیە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بۆیە تەنها لە ڕێگەی ئەو گرێبەستە خەیاڵییە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت چێلسی ڕازی بکات و یەکەمین گرێبەستی هاوینە ئەنجام بدات، ئەوە لە کاتێکدا هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ هێنانی دی خیا گۆلپارێزی مانچێستەر یۆنایتد تا ئێستا ئەنجامی نەبووە.

ریال بۆیه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ ده‌دات چونكه‌، یاریزان رۆدریگز ده‌چێته‌ خولی ئینگلیزی و مۆراتاش بۆ خولی ئیتاڵی له‌ یانه‌ی میلان، ریالیش ئه‌م گرێبه‌سته‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێ له‌ پێناو پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و دوویاریزانه‌.

Back to top button