ئه‌وانه‌ی سه‌ر ئێشه‌یان هه‌یه و تووشی سه‌ر ئێشه ئه‌بن ئه‌م هه‌واڵه بخوێننه‌وه خۆتان رزگار بكه‌ن له سه‌ر ئێشه
خواكوڕك
زۆرێك له هاووڵاتیان له جیهاندا به‌ده‌ست سه‌ر ئێشه‌وه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ده‌ناڵێنن، سه‌ر ئێشه‌ش بووه به یه‌كێك له نه‌خۆشیه باوه‌كان له دونیایی ئه‌مڕۆدا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ چه‌ندین بابه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ماندوو بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر ئێشه چاره‌سه‌ربكری، توێژینه‌وه‌یه‌ك كراوه له لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكه‌وه، ئه‌وه رونده‌كه‌نه‌وه له توێژینه‌وه‌كه‌یانداـ كه چه‌ند خۆڕاكێك هەیە دەتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە، خۆراكەكانیش بریتین لە (مۆز، چەرەزات، مزرەمەنی، قاوەو شیكۆلاتە).
خۆراكه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواروه:-
1. مۆز: بەهۆی پێكهاتەكانی و بوونی ڤیتامین تێیدا بە هۆكاری ڕەواندنەوەی سەرئێشە دادەندرێت، خواردنی مۆز رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە رێگە گرتن لە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك ئەمەش بەهۆی بوونی كالیسیۆم و بۆتاسیۆم لە ناویدا كە چاڵاكی مێشك بەهێز دەكات.
2. خواردنی چەرەزەكانیش بە هەمان شێوە ڕۆڵیان هەیە لە كەمكرنەوەو نەهێشتنی ئازاری سەر، بەتابیەت پزیشكان جەختدەكەنەوە بە خواردنی گوێز، چونكە مادەی ئاكسید لەناو گوێزدا دوو ئەوەندە جۆرەكانی تری چەرەزاتە، هەروەها مادەی ئاكسیدەكەی ناوی زۆر باشتر‌و كاراترە لە جۆرەكانی تری چەرەزات، مادەی ئاكسید رێگە دەگرێت لە كارابوونی مادە زیانبەخەشەكان لەناو لەشدا، كە دەبێتە هۆی نەخۆشی و تێكچوونی خانەكانی لەش.
3. خۆراكە مزرەمەنییەكان بە تایبەت میوەكان هۆكارن بۆ حەوانەوەی سەرو كەمكردنەوەی ئازاری سەر بەتایبەت پرتەقاڵ كە بەهۆی ڤیتامینەكەیەوە سوودی باشی لێوەردەگرن.
4. بەهۆی بوونی چەندین سوود لە قاوە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە، بۆیە پزیشكان پێشنیار دەكەن كە بۆ چارەسەری سەرئێشە بڕی (200) میلیگرام قاوە بخورێتەوە.
5. شیكۆلاتە : بەهۆی بوونی ئەو كەكاوەی كە لەنێو شیكۆلاتەدا هەیە پارێزگاری لە خانەی دەماری مێشك دەكات، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی تووشی ئازاری سەرو سەرئێشە نەبن.