به‌راووردێك له نێوان بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تى كوردستاندا
دانا مەنمی
له پێناو بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكادا زیاتر له 27 ملیۆن مرۆڤ له هندییه سووره‌كان بوونه قوربانى و كوژران ،زیاتر له 14 ملیۆن هاوڵاتى ئه‌فریقى وه‌كو كۆیله گوازرانه‌وه بۆ ئه‌مریكا و 2 ملیۆنیان هه‌رله ڕێگادا مردن ،ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووى جوگرافیاوه فراوان بێت زیاتر مه‌كسیكى داگیر كرد‌و زیاتر له 1ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتى مه‌كسیكى كوژران ،بۆپاراستنى ئه‌مریكا زیاتر له 6 ملیۆن هاوڵاتى له جه‌نگه جیهانیه‌كاندا كوژران له نێویشیاندا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له هێرۆشیماو ناكازاكى وڵاتى ژاپۆن كوژران ،بۆ باڵاده‌ستبوونى ئه‌مریكا به‌سه‌ر دراوسێكانیدا 200 هه‌زار هاوڵاتى (تینیداداو نیگاراگواو كوبا ) كوژران ،ئه‌مریكا بۆ لاوازكردنى (كۆریاى باكور ، ڕوسیا ، ئێران ) كه سه‌رچاوه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌رن زیاتر له 1 ملیۆن و 100 هه‌زار ئه‌فغانى كوشت ،دواجارئه‌مریكا له پێناودابینكردنى سه‌رچاوه‌ى وزه‌دا نزیكه‌ى 2 ملیۆن عێراقیشى كوشت .
له‌دواى هه‌موو ئه‌م قوربانیانه له پێناو سه‌روه‌رى و شكۆ‌و پارستن و باڵاده‌ستى ئه‌مریكا دا ، دوو شۆرشى كۆمه‌لایه‌تى و سیاسى ڕۆڵێكى هێجگار گرتگیان له (ئازادى و یه‌كسانى و مافى مرۆڤدا ) بینى ، هه‌ردوو شۆرشه‌كه له ڕوانین و وێناكردن و گه‌شه‌پێدانى ماف و ئازادى و یه‌كسانى له پێناو مرۆڤایه‌تیدا گرنگ و بایه‌خدارن ، یه‌كه‌میان شۆڕشى ئه‌مریكى ساڵى (1776) و ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆبوونى ئه‌مریكایه كه به‌یاننامه‌ى مافه‌كانى ساڵى (1787) لێ كه‌وته‌وه ، دووه‌میان شۆرشى فه‌ره‌نسا ساڵى (1798) كه به‌یاننامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ و هاوڵاتى لێ كه‌وته‌وه .
هیچ گه‌لێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئازادى و سه‌ربه‌ستى و سه‌ربه‌خۆى سیاسى به شاڕێى دیموكراسیدا ، له‌سه‌ر ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و ئارام نه‌بووه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت ، وه‌زیفه‌ى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى شۆرشگێرى له‌مسه‌ربۆ ئه‌وسه‌رى جیهان خه‌بات و قوربانیدانیان بۆ پاراستنى شوناس و ناسنامه‌و بالاده‌ست بوون و به‌ده‌ستهێنانى ئازادى و سه‌ربه‌خۆى سیاسى بووه‌به ماناى ده‌وڵه‌تدارى ، هیچ گه‌لێكیش به‌ر له سه‌ربه‌خۆى سیاسى به خودموختارى و به فیدرالیزم و به دیموكراسیش نه‌بوونه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت ، تا ئێمه له‌وان مه‌لیكتر بین!
گرفت و ده‌ردى كورد پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق و یاساى نه‌وت و گاز و ماده‌ى 140 و بودجه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و موشخساتى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى نییه ، به‌ڵكو گرفت و ده‌ردى كورد ژێرخانى فكرى عروبه‌یه كه كوردى پێ نه‌ته‌وه‌ى دووه‌م و پاشكۆیه ، نه‌ك برایه‌تى ڕاسته‌قینه ، گرفته‌كه كلتور‌و فه‌رهه‌نگ و بونیادى فكرى یه ئاخر عروبیه‌ت هه‌موو ئه‌خلاقێكى ئینسانى و سیاسى بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ژێر پێ ده‌خه‌ن .
سه‌رۆككۆمارى عێراق سونه بێت یان شیعه ، جه‌عفه‌رى و مالیكى و عه‌بادى داعش و حه‌شدى شه‌عبى هه‌مان دیكتاتۆرى خوێنمژى به‌عسیزمن ، كورد له مه‌له‌كییه‌وه بۆ عارفى ، له عارفیه‌وه بۆ به‌عسیزم له به‌عسیزمه‌وه بۆ حوكمى شیعه‌گه‌رى ، هیچ كامیان كوردیان پێ خاوه‌ن ماف و براى راسته‌قینه و شه‌ریكى راسته‌قینه و ته‌نانه‌ت وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیاواز له زمان و له فه‌رهه‌نگ و نه‌ژاد نه‌ناسیوه‌و ، به‌لكو كوردیان پێ پاشكۆو نه‌ته‌وه‌ى دووه‌م بووه ، كورد مانه‌وه‌ى له ناو ئه‌م ژێر خانه فكرییه و ئه‌م كلتوره به‌عسیزمه دا مه‌حكومه به مردن .
كۆمارى عێراق به ته‌واوى داته‌پیوو داڕماوه ، ته‌نانه‌ت سنوره‌كانى خۆیشى پێ ناپارێزرێت و هێنده‌ى له خه‌مى كه‌وانه‌ى شیعى دایه ، هێنده له خه‌مى خاك و گه‌لانى عیراق و نیشتیمانى رافیده‌ین دا نییه ، عێراق لاشه‌یه‌كى بێ گیان و رۆحه ، جوگرافیاى سیاسى عێراق پارچه پارچه بووه‌و كۆمارى عێراق به درێژایی سه‌د ساڵ نه‌یتوانیوه خوانێك بێت بۆ پێكه‌وه ژیانى گه‌لانى عێراق .
هاتنى دۆناڵد ترامپ بۆ ئیداره‌ى ئه‌مریكا ڕانگه ڕه‌وتێكى نوێ دابهێنیت ، ترامپ پشى سه‌ركرده‌ى به‌هێز ده‌گرێت و كوردیش خاوه‌ى سه‌رۆكێكى به‌هێزى وه‌كو سه‌رۆك بارزانى یه ، ترامپ گوێناداته ئێران و ڕیكه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ، پشتگیرى خۆیشى بۆ ئیسرائیل ده‌ربڕیوه و هه‌شت ساڵى حوكمرانیه‌ى ترامپ فاكته‌رێكى گرنگه له جوله‌ى سیاسى دیاریكردنى هاوسه‌نگى سیاسى و سه‌ربازى له ناوچه‌كه‌دا ، كورد وه‌كو هێزێكى ئیقلیمى و لۆكاڵى ئێستا یاریكه‌رى گۆڕه‌پانه‌كه‌یه‌و پێویسته پارسه‌نگى هێز بگۆڕێت و رۆڵى هه‌بێت له دیزاینى نه‌خشه نوێیه‌كه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا ، هه‌رێمى كوردستان كاندیده بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌دا ببێته ده‌وڵه‌ت ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تبوونى كورد له‌سه‌ر سینى زێرین و له‌سه‌ر فه‌رشى سوور بۆمان ڕانه‌خراوه ، ڕێگاكه‌شى به مافورو ئاوریشم خۆش نه‌كراوه ، پێویسته هه‌نگاوى زیاتر و پاڵپشتى زیاتر له هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك بارزانى بكرێت ، پێویسته هێزه سیاسییه‌كان به نه‌خشه‌ڕێگاو پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تسازییه‌وه بۆ خه‌مى نیشتیمان و نه‌ته‌وه بێنه مه‌یدان ، نه‌ك خه‌مى حزب !
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ڕێكه‌وتنى سه‌ربازى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا گه‌ورترین و گرنگترین ده‌ستكه‌وتى سیاسى و دیپلۆماسى سه‌رۆك بارزانى یه و دڵنیایی پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرییه له بوارى سیاسى و سه‌ربازى و ئابوری‌دا ، پاراستنى خه‌لكى كوردستانه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ك چ له‌لایه‌ن تیرۆره‌وه بیت به فۆرمى جیاواز جیاواز چ له‌لایه‌ن ولاتانى ناوچه‌كه‌وه بێت كه ببنه مایه‌ى مه‌ترسى بۆ سه‌ر خه‌لكى كوردستان ، گرنگییه‌كى تر‌ى ئه‌م ڕێكه‌وتنه پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و كردنه‌وه‌ى سه‌دان بنكه‌ى سه‌ربازى بۆ مه‌شق و په‌روه‌رده‌كردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه به ته‌كینیكى نوێى سه‌ربازى هاوچه‌رخ و هاوكارى ماددى و پێدانى به‌شێك له موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستكه‌وتێكى مه‌زنه بۆ میله‌ته‌كه‌مان ، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكى تر‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌و هه‌موو كه‌سێك هاوشان و هاوتاى سه‌رۆك بارزانى نییه وكه‌سیش له بارزانى باشتر شاره‌زاى كێڵگه‌ى سیاسى نییه ، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به شه‌روڕۆژێك به ده‌ست نه‌هاتوون ، به‌ڵكو به‌رئه‌نجامى شه‌ونخۆنى و هه‌وڵ و ماندوو بونێكى زۆر و به‌رهه‌مى سه‌دان دیدار‌و سه‌ردان و گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن بووه ، با بیپارێزین چونكه پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان پاراستنى كه‌شتیه‌كه‌یه و كه‌شتیوانه‌كه‌یش شاره‌زاى شه‌پۆل و جوڵه سیاسییه‌كانه .