تەڵقین دانی خەڵک لەسەر ئەوەی دەوڵەت دروست ناکرێ و درۆیە و هاشوهووشە و هتد، کارێکی دوژمنکارانەیە!!
بارزان عەلی حەمە
تەنانەت گەر دەوڵەت دروست کردن بە درۆ و موزایەدەی تاقمێک دەزانیت، دەبێت ئەوەش بزانیت کە:
موزایەدەی (دەوڵەت دروست دەکەین) زۆر جوانتر و بەسوودترە لە موزایەدەی (دەوڵەت دروست ناکرێت!)، یەکەمیان گەر دروستیش نەکرێت، ئارەزووی دەوڵەت لەدەماغی مرۆڤی کورددا دەهێڵێتەوە، بەڵام موزایەدەی گروپی (دەوڵەت دروست ناکرێ) ئارەزووی دەوڵەت و خواستی دەوڵەتداری لە مرۆڤی کورددا دەکوژێت!
زۆر سەیرە! جاران بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنیت، دەبوو تورک و فارس و عەرب ڕازی بکەیت، کەچی ئێستا خوا غەزەبی لەم میللەتە گرتووە و کاتێک دەڵێیت دەوڵەتی کوردی، دەبێت سەرەتا کوردی بۆ ڕازی بکەیت کە قوربان ئەتانەوێت یان نا؟! دەبێت سەرەتا یەک یەک گونی چەند کوردێکی مەلعون چەور بکەیت تا ڕازی بێت دەوڵەتی بوێت!!
دەوڵەت دروست دەکرێ و من وەک تاکێکی ئەم وڵاتە باوەڕم پێی هەیە، ئیتر سەد فەلسەفە داناتاشم بۆ هاندانی خەڵک دژی دەوڵەت و ڕیفراندۆم و جیابوونەوە، کاتێک کە ڕیفراندۆم کرا بە (بەڵێ ✅) دەنگ دەدەم و جیاواز لە هەر ئینتیخاباتێکی تر و جیاوازیش لە فیکر و بیروباوەڕ و ئەدەبیات و مەبادیئە ئینسانی و دیموکراتییەکانیشم، تەنانەت ئەگەر بۆم ڕێک بکەوێت، نەک هەردەنگەکەی خۆم، بەڵکو بەتەزویریش سەد جار دەنگی بەڵێ دەدەم!!
هێرش کردنە سەر ئەو کەسانەی کە ئارەزووی دەوڵەت دەکەن و تۆمەتبارکردن و تەحجیم و تەسغیرکردنیان بە پارتی و پیاوی پارتی و شوێن کەوتەی پارتی، ئەوپەڕی جەهالەت و نادیموکراسییانەیە و دەبێت ڕابگیرێت!!