ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆى بۆ ڕزگاربوون له كۆت و به‌ند
دانا مەنمی
ڕیـفراندۆم بۆ جوگرافـیا ده‌كرێت ، بۆ جیابونه‌وه‌ى كورده له عه‌ره‌ب ، چونكه كورد له جوگرافیاى یه‌كپارچه‌ى عیراق دا پاشكۆ بوو خاوه‌نى ماف و كه‌رامه‌ت و شكۆى یه‌كپارچه‌یی عێراق نه‌بوو، كوردبوونیشى خرابویه ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه ، كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كى بێ ماف و بێ كه‌رامه‌ت و پاشكۆیه‌تى عروبه ده‌خوێنرایه‌وه ، كورد له عیراقى په‌كپارچه‌دا هیچى نه‌دوریه‌وه سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ى كه له په‌یمانامه‌ى سیڤه‌ر درا به كورد و به لۆزان به‌ڵێنه‌كانیان له‌ناوبرد ، جگه‌له‌وه‌ش به‌ڵێنه‌كانى عبدالكریم قاسم لە سالى 1958 و به‌لینه‌كانى عبدالسلام عارف له ساڵى 1964 و به‌لینه‌كانى عبدالرحمن عارف له29ى حوزه‌یرانى 1966 و به‌لینه‌كانى ئینقلابى 17ى تموزى 1968 و ڕیكه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970 كه دواتر به‌یانى جه‌زائیرى سالى 1975 به‌دوادا هات .
له‌دواى هه‌موو ئه‌م به‌لینانه كه به كورد و سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد درا ته‌نها خالیكیان لێ جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئاماده نه‌بوون سه‌ره‌تایترین ماف به كور بده‌ن ، له ده‌یه‌ى هه‌شتاكانیش شۆڤینیزمى عه‌ره‌بى له ژیر حوكمى به‌عسیزم دا شاڵاوى ئه‌نفال و كیمیا باران و تعریب و ترحیل و خاپووركردنى 500 گوندیان ده‌ست پێ‌کرد .
دواجار كورد له ژێرچەتری بەرەی کوردستانی‌دا به پالپشتى خه‌لكى كوردستان راده‌په‌رن و به‌هارى 1991 ده‌بیته ده‌ستپیكى له‌گۆرنانى حوكمى به‌عسیزم له ناوچه كوردستانیه‌كان .
كورد له پرۆسه‌ى ئازادى عێراقیش دا دیسانه‌وه رۆلى گرنگ و كاراى بینى له بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له ژێر چه‌ترى فیدرالیه‌ت و پێکه‌وه ژیان بۆ هه‌موو ئاین و ئاینزاوئیتنى و نه‌ژاد و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ، به‌ڵام دیسانه‌وه ئاراسته‌ى سیاسى و حوكمرانیه‌تى عێراق له ژیر چه‌ترى مه‌زهه‌ب و ئایین دا له‌برى لێبورده‌ى پێكه‌وه ژیان به گیانى تۆله‌سه‌ندنه‌وه له سوننه‌و به عه‌قلى شۆڤینیه‌ت له‌گه‌ل كورددا مامه‌ڵه‌یان كرد ، جارێكى تر كورد کودەتاى سپى به‌سه‌ردا كرا‌و بودجه‌و موچه‌ى خه‌لكى كوردستانیان بڕى و وه‌حشیترین هیزى ئیرهابیان به فۆرمى داعش هینایه سه‌رمان ، دوو ساڵیشه كورد بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ى تیرۆریزم و ریشه‌كیشكردن و شكاندنى ئوستوره‌ى داعش به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك بارزانى له جه‌نگدایه و قوربانى به خشیوه له پێناو مانه‌وه‌و پاراستنى شوناس و ناسنامه‌ى كوردایه‌تى دا .
داعش ره‌مزى توندوتیژى ئاینى بوو ، داعش بۆ ئێمه ناوێكى نوێ بوو ، به‌ڵام فۆرمیكى تازه نه‌بوو پێى ئاشنا بین ، ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى به‌ردى بناغه‌ى داعشى له عێراق دانا ، دواى كوشتنى ئه‌بوموسعه‌ب زه‌رقاوى له سالى 2006 ئه‌بو به‌كرى به‌غدادى جێگه‌ى گرته‌وه‌و ریكخراوى جه‌بهه‌ى نوسره‌ى دروستكرد و له ساڵى 2013 یش ریكخراوى تیرۆریستى داعشى راگه‌یاند و خۆى له پاریزگاكانى ئه‌نبارو نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین بوو .
جارێ داعش ریشه‌كێشنه‌كراوه هێزیكى تریان بۆ گیانى كورد قوتكردووته‌وه به ناوى حه‌شدى شه‌عبى ، گومانى تێدا نیه شوێنگره‌وه‌ى داعش حه‌شدى شه‌عبى ده‌بیت و هه‌رله ئیستاوه مەرجەعی شیعەگەری زه‌مینه‌سازى بۆ شەڕی کورد‌و حەشدی شەعبی دەکەن ، حه‌شدى شه‌عبى هێزێكە زیاتر لەهێزێک وله ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەکو داعش ، یه‌كه‌م پیكدادانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له24ى نیسانى سالى 2016 بوو له خورماتوو كه تێكیدا 25 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژراو 37 یش بریندار‌و 7 پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوون .
دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له رۆژى 26ى 11ى 2016 ده‌نگى له‌سه‌ر یاسایی حه‌شدى شه‌عبى دا زیاتر ده‌ستكراوه‌تر بوون له بڵاوه‌پیكردنى هێز و په‌لاماردان و سوكایه‌تى و پیشیلكارى مافه‌كانى مرۆڤ ، له دواى داعش كه خۆرى ته‌مه‌نیان له ئاوابووندایه حه‌شدى شه‌عبى مه‌ترسییه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت ناوچه كوردستانییه كیشه‌له‌سه‌ره‌كان ، حه‌شدى شه‌عبى رۆژى 13ى 4ى 2014 دواى ده‌ركردنى فه‌توایه‌كى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له‌سه‌ر پێویستى جیهادى كیفائی بۆ به‌رگریكردن له یه‌كپارچه‌ى خاكى عیراق دامه‌زرا ، ئه‌م هێزه له‌سه‌ر بنه‌ماى شیعه‌گه‌رى دژ به هه‌ر هێزێك كه رێگر بێت له چه‌سپاندنى حوكمى شیعه‌گه‌رى له عێراق دا كارده‌كات و جگه له عه‌قیده‌و فكرى شیعه‌گه‌رى هیچ عه‌قیده‌و فكرێكى سیاسى – نه‌ته‌وه ناخوێنێته‌وه .
له دواى حه‌شدى شه‌عبى په‌كه‌كه‌ش دژى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و ناسنامه‌ى كوردبوونه ، ئیستا په‌كه‌كه شه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات جگه له‌کورد ، په‌كه‌كه هێزێكه دژى كوردایه‌تى یه دژى ئاڵا‌و نیشتیمان و خاكه ، دژى پیكه‌وه ژیان و ده‌وڵه‌تى كوردستانه ، دژى به‌هاكانى دیموكراسیه‌ت و رێزگرتنه له ئیراده‌ى خه‌لكى كوردستان ، په‌كه‌كه دژى ئاڵاى كوردستانه و ئاڵاى ناوچه‌كانى تر به پیرۆز ده‌بینیت ، دژى ده‌وله‌تى كوردستانه و پاریزگارى له یه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق و عروبه‌و كه‌وانه‌ى شیعى ده‌كه‌ن كانتۆنیان له ده‌وڵه‌ت پی باشتره ، گوندیكى له كوردستانى باكور پی ڕزگار ناكرێت و بونەتەکێشە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال وناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى ده‌به‌خشێته حه‌شدى شه‌عبى !
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى كه له‌سه‌ر شوناس و ناسنامه‌مان هه‌یه ، پیویسته ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین و هه‌نگاوى سه‌ربه‌خۆى سیاسى بۆ كوردستان بگرینه به‌ر ، ریفراندۆم پرسێكه و میله‌ت خاوه‌نیه‌تى ، پرسێكه گه‌وره‌تر له حزب ، چونكه خوانێكه بۆ هه‌موومان ، سه‌ربه‌خۆى كوردستان سه‌ربه‌خۆبوونى خوده له هه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم و سته‌مێك كه له‌لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه ده‌كرێته سه‌رمان ، سه‌ربه‌خۆى كوردستان به ده‌ستهێنانى شكۆ‌و هه‌یبه‌تى مرۆڤبونمانه ، ئه‌وانه‌ى دژى ریفرانۆدم و سه‌ربه‌خۆى سیاسین له كوردستان ، ناوبانگ په‌یدا ناكه‌ن و گه‌وره نابن ، به‌ڵكو گچكه‌ترو به‌دناو ده‌بن .