ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

خواكوڕك

حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئیواره‌ له‌ سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ دوا بڕیاری خۆی له‌و باره‌وه‌ بدات.

به‌ پێی زانیارییه‌كان بڕیارە ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 12/6/2017 ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا کۆ ببێتەوە و تێیدا پەیوەندییە ئابووری و سیاسیەکانی هەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ دەکات، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ره‌ێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆم له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌ كوردستانیه‌كان یه‌كلا كرایه‌وه‌ رۆژی 25/9/2017 دانرا بۆ ریفراندۆم له‌ هه‌ریمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌شیكی زۆر له‌ ووڵاتان به‌ ناڕاسته‌وخۆ و راسته‌وخۆ، پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان كرد و به‌شیكی تریش هه‌ڵوێستیان جیاوازبوو.

Back to top button