زێدانی توڕه بوونی رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كات و باس له رۆیشتنی ده‌كات
خواكوڕك
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید زێنه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی،باس له گفت‌و گۆیه‌كی نێوان خۆی و یاریزانی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات، و رایده‌گه‌ێنێت” كریستیانۆ هۆكاری رۆیشتنی له مه‌درید ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه‌ى میرۆرى به‌ریتانى ئاشكراى كردوه گقت و گۆیه‌ك له نێوان زێدان و رۆناڵدۆ هه‌بووه، كریستیانۆ هۆكارى رۆیشتنى له برنابیۆ ئاشكرا كردووه .
به‌گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه ئینگلیزیه‌كه ، رۆناڵدۆ به‌زێدانى گوتوه له ئیسپانیا وه‌ك تاوه‌ن بار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ،ئه‌مه‌ش واى كردوه توره بێت و بیر له رۆیشتن بكاته‌وه، بۆیه بڕیاری رۆیشتنی داوه له مه‌درید.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵى رۆیشتنى كریستیانۆ رۆناڵدۆیان ئاشكرا كرد ، دواى ئه‌وه‌ى داوا كارى گشتى له ئیسپانیا ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى به‌خۆدزینه‌وه له باج تۆمه‌ت بار كرد، چه‌ندین یانه‌ش بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه هاتوونه‌ته سه‌ر هێل.