رۆناڵدۆ بڕیاری كۆتایی دا و خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی كێشه‌ بووه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا و به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج تۆمه‌تبار كرا، سه‌ر ئه‌نجام و پاش چه‌ندین هێنان و بردن، كریستیانۆ بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دا.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد” ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ بریاریدا كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ باجى ئیسپانیا چاره‌سه‌ر بكات، له‌و باریه‌وه‌ رادیۆى كادینا كوبى رایگه‌یاند” رۆناڵدۆ بریاریداوه‌ سه‌رجه‌م باجه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانى بدات كه‌ بره‌كه‌ى (14,8)ملیۆن یۆرۆیه‌، هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى نوسیوه‌ یاریزانى پرتوگالى ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات و بره‌ پاره‌كه‌ بدات به‌ر له‌وه‌ى كاتى دادگایى كردنه‌كه‌ى بێت له‌ (31)ته‌موزى داهاتوو.
كادینا ئه‌وه‌شى نوسیوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و رۆناڵدۆ ره‌تى بكاته‌وه‌ كه‌خۆى دزیوه‌ته‌وه‌ له‌ دانى باج ئه‌وا روبه‌رووى سزایه‌كى قورس ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بۆماوه‌ى حه‌وت ساڵ زیندانى بكرێت.

Back to top button