یارییه‌كی ئاگرین…پورتوگال یا مه‌كسیك ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان ده‌بن به‌ خاوه‌نی پله‌ی سێ یه‌می جامی كیشوه‌ره‌كان

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ پله‌ی سێ یه‌می جامی كیشوه‌ره‌كان دیاریده‌كرێت، له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (پورتوگال و مه‌كسیك) له‌ ووڵاتی رووسیا له‌ میانه‌ی جامی كیشوه‌ره‌كانی ساڵی 2017.

یارییەكەی ئه‌مڕۆ  كاتژمێر (3:00) دوای نیوەرۆ بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئۆتكریتی ئەرێنا) لەشاری مۆسكۆ لە وڵاتی روسیا بەرێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغی گرووپەكان رووبەرووی یەكتربوونەوە ، لەیارییەكەشدا بە ئەنجامی (2 – 2) یەكسانبوون”.

لەقۆناغی پێشكۆتاییدا پورتوگال بە چیلی دۆرا و مەكسیكیش بە ئەڵمانیا دۆرا ، بۆیە ئەمرۆ پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتییەكە دیاری ده‌كریت له‌ نێوان ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌.

Back to top button