سوکایەتی بەسەرکردەکانی کورد و مێژووی کورد و کلتوری جنیوفرۆشی پیشەی گۆڕانە

بهمن کاك عبداللە

هەرکەس سەردەمی گۆڤاری ڕزگاری شەستەکانی بیستبیت دەزانی جنیو و سوکایەتی بە مێژووی کورد و سەرکردەکانی و بەرەی کوردایەتی لەوی وە سەرچاوەی گرتوە و پیویستیش ناکات بلیین کی سەرنوسەری بوو !

هەرکەس کتێبی( لە هاوخەباتی بۆ تەخوین) بخوینیتۆ دەزانیت دوای ٥٠ ساڵ هاوڕێ یەتی چی بەمام جلال دەڵێت .

هەمووتان سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنتان لەبیرە سەرەڕای نەخۆشی مام جلال چۆن سوکایەتیان بەو سەرکردەیە دەکرد و موجەمیدەیان دەخستە سەر سەیارە و دەیان دا بەسەریا !

هەرکەس ئەم چەن ساڵە KNN بینی بیت دەزانیت تەشیر و جنیو و سوکایەتی بە ( کاکە حەمە ، مەلابەختیار ، سالار عزیز ، فەرەیدوون عبدالقادر) و چەندین کەسایەتی تر چۆن کراوە .

هەر کەس ئیستا چاویک بە پەیجەکانی گۆڕان و ئەکاونتی گۆڕان خوازان دا بخشێنێت ، دەزانیت جگە لە جنیو و سوکایەتی بەوکەسانەی کەجیاواز لە خۆیان بیردەکەنەوە ، دوو دێڕی مەعقول نابینێت .

ئێستا دوای ئەوەی حزبە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەوقفی کوردانە و مەردانەیان بەرامبەر باشورو بڕیاری ریفراندۆم هەیە ، گۆڕان خوازە جنیو فرۆشەکان هاتوون پەیجیکی تەزویر و بێ ئەرزشی وەك خۆیانیان بەناوی ئێمەوە داناوە و وەک سەگ هەرجارە و بەکەسێك دەوەڕن ، لەدواین پۆستیاندا سوکایەتی بە بەڕێز عبدالرحمانی قاسملۆ دەکەن !! هەمووکەس باش دەزانێت ئەوە ئەدەبیاتی ئیمە نیە و کلتوری گۆڕانە .

لە گەل ڕیز و حورمەت بۆ کەمینەیەکی گۆڕانخواز کە بەمەنتقی و دور لە جنیو تەشیر دەنوسن و رەخنە دەگرن .

هەرکەس خوشك و دایک و ئەسڵ و فەسڵی هەبێت ، جنێو بەخوشك و دایک ی کەس نادات ، ئەوانەی جنیو دەدەن دەبێت بچن فەحسی ( DNA ) بکەن !

Back to top button