چێڵسی و یۆڤانتۆس شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ر كڕینی دانیلۆی به‌رازیلی

خواكوڕك

یانه‌ی چێڵسی و یۆڤانتۆس كێ بڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌رگیریكاری لای راستی یانه‌ی ریال مه‌درید (دانیلۆ)ی به‌رازیلی.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان” یانەی چێڵسی هەوڵەكانی خۆی زیاتر بەگەر خست بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەیەكی بەرازیلی كە لە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید یاری دەكات، رۆژنامەی (ئێكس پرێس)ی بەریتانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌” چێڵسی بۆندێكی گرانبەهای پێشكەشی یانەی ریال مەدرید كردووە بۆ ئەوەی دانیلۆی بەرازیلی و باڵی راستی ئەم تیپە بگوازێتەوە لەندەن، هبه‌ڵام تا ئیستا ریال بڕیاری نه‌داوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بفرۆشێت،

له‌ هه‌واله‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌” چێڵسی هاتۆتە پێش و دەیەوێت پێشبركێیەكە لە یوڤینتۆس بباتەوە كە ئەویش داوای ئەم یاریزانەی كردووە ، بۆیە بۆندێكی گرانبەهاتری پێشكەش كردووە”.

ئێكس پرێس ئەوەیشی بڵاوكردۆتەوە ” پێشتر یوڤینتۆس بڕی (15) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی تەرخان كردبوو ، بەڵام چێلسی بڕەكەی بۆ (22) ملیۆن بەرز كردۆتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەكە شین پۆش بكات”.

Back to top button