بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیكیان پێیە پیویسته‌ ئه‌م زانیارییانه‌ بزانن

خواكوڕك

لێخوڕینی ئۆتۆمبیل گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانە و شۆفێر ماندوو ناكات و به‌شێكی زۆر له‌ مرۆڤه‌كان پێیان باشه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك به‌كاربهێنن، بەڵام رەچاو كردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە باشترە و ئۆتۆمبیلەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر پارێزراو دەبێت.

له‌ هه‌واڵیكی ماڵپه‌ڕی تیك ئای دا هاتووه‌ كه‌ به‌شیكی زۆر له‌ به‌كارهینه‌رانی ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆ ماتێك هه‌ندێك زانیاری هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بیزانن كه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌ چی نایزانن، بۆیه‌ لێره‌ دا چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری درووست و پێویست بخرێته‌ پێش چاوی شۆفێر تا تووشی گرفتی ته‌كنیكی نه‌بێت، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواروه‌:-

  1. – تەنها ئیستۆپ – برێك بەكاربهێنە بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل نەك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.
  2. – لەكاتی وەستاندا، هاند برێك راكێشە بەڵام زۆر توندی مەكە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا، ناخۆش بەدەستەوە بێت.
  3. – لەكاتی وەستانی كاتیدا، گێڕ بخە سەر “N” و برێك راكێشە، نەك ئیستۆپ بكەیت یان لەسەر “D” بیهێڵیتەوە.
  4. – وریابە، تا ئۆتۆمبیل بەتەواوی نەوەستێ، گێڕ مەگۆڕە بۆ “P” چونكە زەرەری گەورەت لێدەدات.
  5. – پێویستە بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هەبێ، پێویستە 150 هەزار كم زیاتر لەسەری نەڕۆیت و زوو فەحسی بكە نەكا كەم بكات.
  6. – نەكەی هەر گیز ئەو هەڵەیە بكەیت كە بەدەم رۆیشتنەوە گێڕی “D” بگۆڕی  بۆ “R” چونكە ئەوە تەمەنی گێڕەكەت كورت دەكاتەوە.
  7. – ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبیلەكەت لە 20 كم زیاترە، هەرگیز بیر لەوە مەكەرەوە كە گێڕەكەی لە “N” ەوە بگۆڕێ  بۆ “D” یان بە پێچەوانەوە، چونكە وردە وردە گێڕەكەت خراپ دەكات.
  8. – كاتێ گێڕی ئۆتۆمبیلەكەت لەسەر “N” پێ بە سلێكتەری بەنزیندا مەنێ و پاشان لەپڕ بیدەیتە “D” بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەخێرایی دەست بكات بەجوڵە، چونكە ئەوە زۆر خراپە، هەم بۆ گێڕ هەمیش بۆ مەكینە.
  9. – كارێكی باش ناكەیت ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت بۆ 10 چركە زیاتر راگرت و گێڕەكەی لەسەر “D” باشترە بیدەیتە گێڕی و “N” هاند برێك راكێشە.
  10. واز لەو خووە بێنە كە هەر ئۆتۆمبیلەكە وەستاند خێرا گێڕەكە بدەیتە “P” بەتایبەتی لەكاتی وەستان لە ترافیك لایتدا.

 

Back to top button